هەپەگە: ٥ داگیرکەر سزادران، حەفارەیەک تێکشێندرا
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە چالاکییەکاندا ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، حەفارەیەک لەناوبرا.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە چالاکییەکاندا ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، حەفارەیەک لەناوبرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ
٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەراندرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا. داگیرکەرێک سزادرا.
٨ی تشرینی یەکەم ١٤:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا، داگیرکەرێک سزادرا.
٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە چەکی قورس لە حەفارەیەکی داگیرکەران درا کە بۆ مەبەستی سەربازی رێگەی درست دەکرد. لە ئەنجامدا حەفارەکە تێکشکێندرا.
٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٧:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە نیشانە شکێنی لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران.
٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٠٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا. لەو چالاکیەی هێزەکانی یەژاستارماندا داگیرکرێک سزادرا.
لە هەرێمی خواکورک؛
٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٧:٣٠ لە شاخی شەهید هێمن بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
٨ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار یەک جار بە تقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.
٩ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٥ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکرا بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
٨ و ٩ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بەربزن، سنین، شەهید شەریف ٣ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی سیان، دەشتی کافیا ٣ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سەری مەتینا ٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی بەهار، شاخی ئامێدی ٦ جار، لە هەرێمی قەندیل گۆڕەپانی بێپاڵان یەک جار، بە گشتی ئەو شوێنانە ١٥ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
٨ و ٩ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی شەکیف، شەهید شەریف ٣ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا ٣ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٦ جار، بە گشتی ١٢ جار ئەو شوێنانە بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران".