هەپەگە: بەرخودان لە ئاڤاشین بەردەوامە

ناوەندی ڕاگەیاندنی و چاپەمەنی هەپەگە ئاماژەی بەوەدا لە دوو ڕۆژی ڕابردوو سوپای تورکیای داگیرکەر ١٧ جار گازی ژەهراوی بەکار هێناوە، بە بەرپەچدانەوەی گەریلا داگیرکەر ناچار کراون پاشەکەشە بکەن.

ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیندراوێکی لەسەر ڕەوشی دوای بەرەکانی بەرخودانی گەریلا بڵاو کردەوە.

 دەقی ڕاگەیندراوەکە بەم شێوازەیە

 

ئاڤاشین

لە ناوچەی بەرخودانی وەرخەلێی  ئاڤاشین

لە ٤ ئەیلول لە کاتژمێرەکانی نێوان ١٩:١٠- ٢١:١٠  و لە ٥ ئەیلول کاتژمێر ٠٧:٠٠ دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ١٧ جار بە تەقەمەنی گازی ژەهراوی هێرشی کردۆتە سەر ناوچەی بەرخودانی وەرخەلێی ئاڤاشین، لە دوای بۆردوومان داگیرکەر ویستیان پێشرەوی بکەن، بەڵام بە هۆی بەرخودانی گەریلا داگیرکەران ناچاری پاشە کشە کران.

هاوکات لە ناوچەی بەرخودان جموو جۆڵی فرۆکەی درۆن کەشف دەبیسترێت.

گارێ

لە ٤ ئەیلول لە کاتژمێرەکانی نێوان ٠٩:٣٠ – ١٠:٠٠  ناوچەکانی گوندی گوزی کافیا بە فرۆکەی شەر بۆردوومان کرا.

 زاپ

لە ٤ ئەیلول لە کاتژمێرەکانی نێوان ٠٩:٣٠- ١٩:٣٠ دا لە هەرێمی زاپ لە ناوی چەمچۆ گوندی رێنچبەرئاغا لە لایەن قەرە قۆلەکانی سەر سنور بە چەکی ئۆبیس بۆردوومان کرا.

مەتینا

لە ٤ ئەیلول  لە کاتژمێرەکانی ئێوارە لە هەرێمی مەتینا و بناری گردنی زەندورا  و نهێلەی کانی ماسی  سەر بە قەزای ئامیدی و دەوربەری گوندی هیرۆری لە لایەن قەرقۆلەکانی سەر سنوری سوپای داگیرکەر تورکیا بە ئۆبیس بۆردومان کرا.

هێرشی ئاسمانی

لە ٥ ئەیلول لە کاتژمێر ٠٨:٣٠ ناوچەی چیای ڕەش لە هەرێمی زاپ  بە فرۆکەی شەڕ بۆردوومان کرا.

ڕ.ح