هەپەگە بەڕێزەوە یادی سۆران ماپریسی بەرزڕاگرت

هەپەگە یادی گەریلای شەهیدی بەرزڕاگرت و وتی، "بە تێکۆشەری، دروستی، رەنجدەری و هاوڕێیەتی بەهێزی خۆیەوە بۆ هەموو هاوڕێیانی بووە جەنگاوەرێکی نمونەیی".

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"هاوڕێمان سۆران ماپریس لە ١ی ئابی ٢٠١٩ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی کارکەر لە زاپ لە هێرشێکی دوژمندا شەهیدبوو. ئێمە رۆڵەی ئازای رۆژهەڵاتی کوردستان، جەنگاوەری ئاپۆیی هێژا هاوڕێ سۆران بەڕێز و پێزانینەوە یاددەکەینەوە.

هاوڕێمان سۆران درکی بەوەکرد کە باسترین بەها نەتەوەییەکان بە ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ و بزوتنەوەی پەکەکە دەتوانرێت بە زیندوویی رابگیرێت و لە ناخەوە بەشداری لە بزوتنەوەی ئاپۆییدا کرد. هاوڕێمان سۆران تێگەیشت کە ئازادی بە ئاسانی بە دەستنایات و لەپێناو ئەوەدا دەبێت بەو پەڕی هێزە تێکۆشان بکرێت. وەک شۆڕشگێرێکی پڕۆفیشناڵ بڕیاریدا کە بە شێوەی چالاک بەشداری لە تێکۆشاندا بکات. لەسەر ئەو بنەمایە هاورێمان بە بێ ئەوە بۆ چرکەیەکیش دوودڵ بێت، پەیوەست بوو بە ریزەکانی تێکۆشانەوە و هەموو کات بە شێوەی فیدایی تێکۆشا. بە دڵسۆزی قووڵی خۆیەوە لەگەڵ راستی شەهیدان و رێبەرایەتی بووە خاوەن بەشداربوونێکی راست و دروست. درکی بەوەکرد کە یادی هەر هاوڕێیەکی شەهیدی، تەنیا بە گەشترکردنی تێکۆشان بە زیندوویی رادەگیرێت. هەموو کات هەوڵی زۆریدا بووە خاوەنی هەوڵدان. هاوڕێمان سۆران بەو تایبەتمەندیەی خۆیەوە لە دڵی هەموو هاوڕێیانیدا جێگەی کردەوە و بە تێکۆشەریی، دروستی، رەنجدەری و هاوڕێیەتی بەهێزی خۆیەوە بۆ هەموو هاوڕێیانی بووە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی نمونەیی.

وەک هاوڕێیانی، سەرەخۆشی لە گەلەکەمان لە جوانڕۆ و گەلی وڵاتپاڕێزی کوردستان و بەتایبەتی بنەماڵە بەنرخەکەی دەکەین کە رۆڵەیەکی وەک هاوڕێ سۆرانیان بۆ تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان پەروەردەکرد.

زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێمان سۆران بەم جۆرەیە:

ناسناو: سۆران ماپریس

ناو و پاشناو: شاهین کۆهی

شوێنی لەدایکبوون: جوانرۆ

ناوی دایک- باوک: نەشات- جەهانبەخش

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی ئابی ٢٠١٩/ زاپ