هەپەگە: داگیرکەرێک سزادرا، درۆنێک، رادارێک و کامێرایەکی چاودێری لەناوبران

هەپەگە رایگەیاند، کە لە هەرێمەکانی مەتینا، گارە و رۆژئاوای زاپ لە چالاکیەکاندا داگیرکەرێک سزادراوە، درۆنێک، سیستمێکی رادار و کامێرایەکی چاودێری لەناوبران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا لە ١٠ و ١١ حوزەیران و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکەی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لە هەرێمی مەتینا؛

١٠ی حوزەیران کاتژمێر ١٠:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا بە نیشانەشکێن لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا، سیستمێکی رادار لەناوبرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

١١ی حوزەیران کاتژمێر ١٠:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا، سەنگەرێک لەناوبرا.

١١ی حوزەیران کاتژمێر ١١:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا دەستوەردان بەرامبەر بە جموجۆڵی هەلیکۆپتەر ئەنجامدرا. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکان ناچاربوون شوێنەکە جێبهێڵن.

لە هەرێمی گارە؛

١١ی حوزەیران کاتژمێر ١١:٣٠ درۆنێک کە بەسەر شاخی زەنگلدا دەسوڕایەوە بە چەکی سوک لەناوبرا.

هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

١٠ی حوزەیران کاتژمێر ٠٨:١٢ و ١٢:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەراندرا.

١٠ی حوزەیران کاتژمێر ١٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران بە نیشانەشکێن لەناوبرا.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛

١٠ و ١١ ی حوزەیران گۆڕەپانەکانی لۆلان، خنێرەی سەروو، شاخی شەهید شەریف، سنین ٦ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی کانیسارک و دەشتی کافیا ٢ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی بێشیلی ٣ جار، بە گشتی ١١ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

١١ی حوزەیران لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سەرێ مەتینا و بامەڕنێ بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

هـ . ب