بە دیمەن

هەپەگە: هاوڕێمان هۆگر مەروان شەهید بوو

هەپەگە ئاشکرایکرد گەریلا هۆگر مەروان لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا لە هەرێمی گارە شەهید بووە و وتی: "هاوڕێمان بە باوەڕ و پراکتیکی بەهێزییەوە بووە نموونەیی هاوڕێیەتی شۆڕشگێڕانە بۆ هەموو هاوڕێکانی."

ڕاگەیاندراوی شەهید

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە بە ڕاگەیاندراوێک ئاشکرایکرد، گەریلا هۆگر مەروان لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا لە هەرێمی گارە شەهید بووە.

ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیە:

"هاوڕێمان هۆگر بە کار و خەباتی گەنجان ڕێپێوانی شۆڕشگێڕی دەستپێکرد و لە بەرخۆدانی زیندان و تێکۆشانی چیاکانەوە درێژەی بە ڕێپوانەکەی دا و هەنگاو بە هەنگاو بە روحێکی فیدایانەوە بووە شەڕڤانێکی بەهێزی فەلسەفەیی ژیانی ئازادی ئاپۆی. لە کاتێکدا کە فەرمان و هێرشە نوێیە قڕکارییەکان لە دژی گەلەکەمان زیاتر بووەوە، بەبێ دوودڵی بە هۆشمەندی شەڕڤانێکی فیدایی ئازادی گەلەکەمان جوڵایەوە. هاوڕێمان لەسەر ئەم بنەمایە لە ڕێزەکانی بەرخۆداندا جێگەیی گرت و بە هەڵوێستی فیداکارییانەیەوە بووە ئیلهامی بەرخۆدانی ڕۆژگاری ئەمڕۆ. بە پراکتیکی سەرکەوتوویەوە ئەوەی پیشاندا ئیمکانی سەرکەوتن بە تێکۆشانێکی ئاپۆیانەوە دەکرێت. هاوڕێمان هۆگر لە ١٤ ساڵەی خەباتی شۆڕشگێڕیانەییدا چەندین سەرکەوتنی بە دەستهێنا و هیوایی بوون بە فەرماندەیەکی شایستەیی تێدا ئەبریسکایەوە. زۆربەیی کات سەرقاڵی شەڕی گەریلایەتی بوو، وە ئەمەی لە بیرکرنەوەییدا بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە جێگیر کرد بوو. هەموو کاتێک وەک میلتانێکی ئاپۆی پەرەیی بە تێکۆشان دەدا و بووە نمونە بۆ هاوڕێیانی. هاوڕێمان باش دەیزانی بوونی گەورەترین هۆکاری تێکۆشان بوونی دووژمن بوو لە کوردستاندا و لە دژی ئەمەش دەرنجامی سەرکەووتن بە تێکۆشان لەسەر هێڵی فیداکاری دێتەئاراوە. هاورێمان بە باوەڕ و پراکتیکی بەهێزییەوە بووە نموونەی هاوڕێیەتی شۆڕشگێڕانە بۆ هەموو هاوڕێکانی.

وەک هاوڕێیانی شەهید هۆگر کە بەشەڕکردن و تێکۆشانمان سەربڵندین بۆ هەموو ئامانجەکانمان، بەڵێن دەدەین کە میراتییەکەیی لە کوردستاندا زیندوو ڕاگرین. لەسەر ئەم بنەمایە سەرساغیمان بۆ بنەماڵەی شەهید و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەربڕین.

زانیارییەکان دەربارەی هاوڕێمان هۆگر مەروان بەم شێوەیە:

ناسناو: هۆگر مەروان

ناو و پاشناو: فرات سەریخان

شوێنی لە دایکبوون: ئێلح

ناوی دایک و باوک: ئاسیا – خەلیل

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ / گارە."