هەپەگە: لە دەڤەری گۆڤەند ١٣ داگیرکەر سزا دران
هەپەگە رایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکاندا لە گوندی گرانەی سەر بە دەڤەری گۆڤەند لە هەرێمی ئاڤاشین ١٣ سەربازی داگیرکەری دەوڵەتی تورک سزا دران.
هەپەگە رایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکاندا لە گوندی گرانەی سەر بە دەڤەری گۆڤەند لە هەرێمی ئاڤاشین ١٣ سەربازی داگیرکەری دەوڵەتی تورک سزا دران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"هێزەکانمان لە چوارچیوەی هەنگاوی 'کاتی ئازادیە'دا چالاکیان ئەنجامدا، زانیاری لە بارەی چالاکیەکانەوە بەم شێوەیەیە؛
لە ٤ی تشرینی دووهەم هێزەکانمان لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە دەربەندی گوندی گرانەی سەر بە دەڤەری گۆڤەند لە هەرێمی ئاڤاشین لە کاتژمێر ٠٦:٢٥ خولەک دوو چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیی یەکەمدا دوو سەنگەر و بارەگا بە ئامانج گیران و لەناو بران و ئەو داگیرکەرانەی لە ناو سەنگەر و بارەگاکاندا بوون، سزا دران.
لە چالاکی دووهەمیشدا سەنگەرەکانی دەوروبەر بە ئامانج گیران و لە چەند سەنگەرێکی دوژمن درا.
لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٦ داگیرکەر سزا دران، ژمارەیەکیشیان بریندار بوون. دوو سەنگەر بە تەواوەتی لەناو بران و سەنگەرەکانی تریش پێکێنران.
هەمان رۆژ لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەک سوپای داگیرکەری تورک بە هەلیکۆپتەر سەربازە سزادراو و بریندارەکانیان لە ناوچەکە دوور خستەوە و دواتر ناوچەی چالاکیەکە و گوندی هەرموشی بوردومان کرد.
هێزەکانمان لە بەروای ٦ی تشرینی دووهەم کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەک یەکەیەکی داگیرکەرانیان لە رێگای نێوان دەربەندی گرانە و تەپەی خوا-ی سەر بە دەڤەری گۆڤەندی هەرێمی ئاڤاشین، خستە ژێر چاودێریەوە. دوای ماوەیەکی کورت، چالاکیەکیان لە دژی ئەوان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا بە پشتڕاستکراوی ٧ داگیرکەر سزادران.
دوای چالاکیەکە لە نێوان هێزەکانی ئێمە و داگیرکەراندا لە ناوچەکە شەڕ و پێکدادان روویدا و لە ئەنجامی چالاکیە کاریگەرەکەدا، هاوڕێیەکمان بە ناوی ئەیلەم کە پێشەنگی ئەو چالاکیە بوو، لە شەڕەکەدا بریندرا بوو. دوای ئەوەی بە برینداری لە شوێنی چالاکیەکە دوور خرایەوە، لەگەڵ هەموو هەوڵێک بۆ رزگارکردنی، نەتوانرا رزگار بکرێت و شەهید بوو.
ناسنامەی ئەو هەڤاڵە شەهیدەمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: ئەیلەم دڵخواز
ناوی تەواو: سونگول موتلو
شوێنی لەدیاکبوون: مێردین
ناوی دایک و ناوی باوک: سالیحا – سەڤکان
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: گۆڤەند / ٦ی تشرینی دووهەمی ٢٠٢٠
هاوڕێمان ئەیلەم دڵخواز کە لە ناوچەی نسێبینی شاری مێردین لەدایک بووە، بە رۆحی راپەڕینی نسێبین و لە ناو کلتوری ژنانی خۆڕاگریی هەرێمی تۆرێدا گەورە بوو. هەستی وڵاتپارێزی کە لە منداڵیەوە لە ناو دڵیدا گەش بوو، لەگەڵ هاتنی بۆ شاخە ئازادەکانی کوردستان و بە بوون بە گەریلا لە کەسایەتی ئەودا بەرجەستە بوو. لە کەسایەتی هاورێمان دڵخواز کەربۆراندا کە برای ئەو بوو و لە ساڵی ٢٠١٥دا لە خۆڕاگریی خۆسەریی جزیدا شەهید بوو، هەمیشە راستیی شەهیدانی پەکەکەی لە قوڵایی دڵیدا هەڵگرت. هێڵی سەرۆک ئاپۆ بۆ ئازادی ژنانی لە کەسایەتی خۆیدا، بەرجەستە کرد و بوو بە ژنێکی ئازادی کورد و فەرماندەیەکی هێژای یەژا-ستار.
هاوڕێمان ئەیلەم کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە ناوچە جیاوازەکان ئەرکی فەرماندەیی پێسپێردرا، هەم خۆی و هەم هەڤاڵانی هەمیشە پەروەدە دەکرد و گەشەی بە تواناکانی دەدا و بەم جۆرە پەیوەندیە، لە هەر کوێیەک بوو بەهیزی کرد. کەسێکی بەهێز بوو لە رووی ئایدۆلۆجی و رێکخستنەوە، لە هاوڕێیەتیدا کەسێکی خاکی بوو، لە پێگەی شەڕڤانیدا کەسێکی چاونەترس و لە پێسپاردنی ئەرکی فەرماندەیی و شێوازی چالاکیشدا کەسێکی پرۆفیشنال و بەم تایبەتمەندیانەوە بوو بە هاوڕێ و فەرماندەیەک کە هەمیشە چاوی هەڤاڵانی لەسەر بوو.
هاوڕێ ئەیلەم بە رێزەوە یاد دەکەینەوە کە بە کاروانی بڕیارداری و ئیدیعاوە هێرشی کردە سەر دوژمن و فەرماندەی چالاکیە سەرکەوتووەکان بوو. بە تایبەت سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای ئەو شەهیدەمان و گشت گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین و بەڵێنیش دووپات دەکەینەوە کە بە رۆحی چالاکیەکانی هاوڕێ ئەیلەم، تێکۆشانمان بەرفراوانتر دەکەین.
هێرشە ئاسمانیەکانی سوپای تورک
هێرشە ئاسمانیەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە بێوەستان بەردەوامن، لەم چوارچێوەیەشدا؛
لە بەرواری ٤ی تشرینی دووهەم لە کاتژمێر ١٦:٣٠ خولەک فڕۆکە جەنگیەکان دەڤەری سیدای سەر بە هەرێمی زاپیان بوردومان کرد.
لە بەرواری ٦ی تشرینی دووهەمیشدا لە کاتژمێرەکانی نێوان ١٦:٠٠-١٦:٣٠ خولەک فڕۆکە جەنگیەکان دەڤەری سنینێی سەر بە هەرێمی خواکورکیان بوردومان کرد.
ئەو بوردومانانە هیچ زیانێکی هێزەکانمانی بەدواوە نەبوو."
ز.ش