هەپەگە: لە ئاسۆس درۆنێکی هێرشبەر خرایەخوارەوە
هێزەکانی گەریلا لە ئاسۆس درۆنێکی هێرشبەری جۆری ئانکای دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان خستەخوارەوە.
هێزەکانی گەریلا لە ئاسۆس درۆنێکی هێرشبەری جۆری ئانکای دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان خستەخوارەوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، "٦ی حوزەیران لە کاتژمێر ٢٣:٠٠دا درۆنێکی هێرشبەر لە جۆری ئانکا کە سەر بە دەوڵەتی تورک بووە بە ئاسمانی ئاسۆسدا دەسوڕایەوە. هێزەکانمان گورزیان لەو فرۆکە بێفرۆکەوانە هێرشبەرە وەشاند و خستیان خوارەوە.
دەستنیشان کرا کە درۆنە هێرشبەرەکە کە لە جۆری ئانکایە و لەلایەن هێزەکانمانەوە خراوەتە خوارەوە لە نزیک شارۆچکەی دوکان لە رۆژئاوای ئاسۆس کەوتووەتە خوارەوە.
هـ . ب