هەپەگە: لە زاپ ١٥ داگیرکەر سزادران - نوێکرایەوە -

لەگەڵ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، هێرشی ئاسمانی و زەمینی و بەکارهێنانی هەر جۆرە تەکنیکێک، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هیچ ئەنجامێکی بەدەستنەهێناوە. لە چالاکی هێزەکانی گەریلادا ١٥ داگیرکەر سزادران، کامێرایەکی مۆبیس تێکشکێنرا و گورز لە ٢ درۆن وەشێنرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلا و هێرشی داگیرکەری ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

"بەرخۆدانی بێوێنە و چالاکیە بەهێزەکانی گەریلای ئازادی کوردستان بێوەستان بەردەوامە. لەگەڵ ئەوەی سوپای داگیرکەری تورک ٣٨ جار بە چەکی کیمیایی، ٥٦ جار بە فڕۆکەی شەڕ و بە سەدان جار بە ئۆبۆس هەرێمەکانی بەرخۆدانی بۆردومان و تۆپباران کردووە، هیچ ئەنجامێکی بەدەستنەهێناوە. لە چالاکیەکاندا بە پێشەنگایەتی هێزەکانی یەژەئاستارماندا ١٥ داگیرکەر سزادران، ٣ داگیرکەر بریندار بوون، سیستمێکی کامێرای مۆبیس تێکشکێنرا و گورز لە دوو درۆن وەشێنران.

زانیاری ورد لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا بەم شێوەیەیە:

لە هەرێمی زاپ؛

١٨ی ئایار داگیرکەران لە هەرێمی کورەژارۆ بە چەکی قورس لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە هەموو ئامانجەکان پێکران.

٢٠ی ئایار کاتژمێر ١٨:٤٠ داگیرکەران ویستیان لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بەرخۆدانی سەر بە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین جێگیر ببن، لەلایەن هێزەکانمانەوە لە نزیکەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ٤ داگیرکەر سزادران و سیستمێکی کامێرای مۆبیسی چاودێریش تێکشکێنرا. دوای ئەوەی سوپای داگیرکەری تورک شەوی ٢١ی ئایار بە هەلیکۆپتەر هێرشی کرد و هەرێمەکە بۆردومانکرا، بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی کوژراوەکانی دوورخستەوە.

٢١ی ئایار کاتژمێر ١٦:١٥ سوپای داگیرکەری تورک دوای ئەوەی سەنگەرەکانی شەڕی لە شەهید هاوڕێی سەر بە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین بە تەقەمەنی بۆردومان کرد، ویستی پێشڕەوی بکات. داگیرکەران لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا بە تاکتیکی سابۆتاژ ٢ داگیرکەر سزادران.

رۆژی ٢١ی ئایار کاتژمێر ١٦:٣٠ داگیرکەران ویستیان لە سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بەرخۆدانی سەر بە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین دەست بە جووڵە بکەن، لەلایەن هێزەکانی یەژەئاستارمانەوە کرانە ئامانج و لە نزیکەوە لێیاندرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران.

رۆژی ٢١ی ئایار کاتژمێر ١١:٥٠ لەلایەن هێزەکانمانەوە گورز لە درۆنێک وەشێنرا کە لە سەر ئاسمانی سەنگەرەکانی شەڕی شەهید تۆڵهەڵدانی کورەژارۆدا دەسوڕایەوە.

نیوەڕۆی رۆژی ٢١ی ئایار سەنگەرەکانی شەڕی شەهید تۆڵهەڵدانی کورەژارۆ لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە ٧ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومانکران. دوای بۆردومانەکە کاتژمێر ١٥:٣٠ گروپێک داگیرکەر بە جلی دژی کیمیایی ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ پێشڕەوی بکەن. داگیرکەران بە تاکتیکی سابۆتاژ لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. داگیرکەران کشانەوە و دوای ماوەیەک دەستیان بە پێشڕەوی کردەوە و ئەمجارە بە بۆمب و چەکی سووک لێیاندرا. هەمان رۆژی کاتژمێر ١٧:٢٥ داگیرکەران جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و لێیاندرا. لە ئەنجامی ریزە چالاکیەکانی هێزەکانی یەژەئەستارماندا، لانیککەم ٦ داگیرکەر سزادران و ٣ داگیرکەریش بریندار بوون.

 ٢٠ی ئایار کاتژمێر ٢٢:٣٠ داگیرکەران ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لە هەرێمی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران پێشڕەوی بکەن، لەلایەن هێزەکانمانەوە بە چەکی سووک کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا.

رۆژی ٢١ی ئایار کاتژمێر ١٩:٢٠ درۆنێک کە تەقەمەنی هەڵگرتبوو لە هەرێمی ئەشکەوتنی برینداران لەلایەن هێزەکانمانەوە کرایە ئامانج و گورزی لێوەشێنرا.

٢١ی ئایار هەلیکۆپتەرە جەنگیەکان ویستیان هەرێمی ئەشکەوتی برینداران، کارکەر و چەمچۆ بۆردومان بکەن، رووبەرووی دەستوەردانی هێزەکانمان بوونەوە. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکان کشانەوە.

٢١ی ئایار سوپای داگیرکەری تورک ٣١ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی کە رەنگی جیاوازیان هەیە، سەنگەرەکانی شەهید هاوڕێ، شەهید بەرخۆدان، شەهید شاهین، شەهید تۆڵهەڵدان، ئەشکەوتی برینداران و چیارەشیان بۆردومان کرد.

هێرشی داگیرکەری

سوپای داگیرکەری تورک بە دەیان جار بە فڕۆکەی جەنگی، هەلیکۆپتەری جەنگی و ئۆبۆس هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان کرد.

زانیاری لەبارەی هێرشەکان بەم شێوەیەیە؛

لە ٢٠ و ٢١ی ئایاردا فڕۆکە چاودێریە بێدەنگ و بچووکەکان لەسەر هەرێمەکانی گردی جوودی، گردی ئامیدی، گردی بەهار و گوندەکانی کانێ، سەرگەلێ، دێرەشێ، گوهەرزێ، بەرچیا و مژێی ناوچەی ئامیدی گەڕان و جموجووڵیان بەردەوامە.

٢١ی ئایار لە بارەگاکانی سەر سنورەوە، گردی رووبار، گردی جوودی، گردی شەهید کەنداڵ، گردی شەهید یونس، هردی شەهید لەشکەر، کورەژارۆ، شەهید شەمدین، مامڕەش، چیارەش، شەهید دونیا، چەمچۆ و ڕێنچبەر ئاغای هەرێمی زاپ، بە ئۆبۆس تۆپبارانکران و فڕۆکە جەنگیەکانیش ٣٦ جار هێرشیان کرد.

٢١ی ئایار گۆڕەپانی گردی هەکاری، گردی چارچەل، گردی ئۆرتێی هەرێمی مەتینا لە بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس تۆپبارانکران و ١٣ جاریش لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.

٢١ی ئایار بنارەی گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی هەرێمی ئاڤاشین بە ئۆبۆس لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکرا و ٧ جاریش فڕۆکە جەنگیەکان هێرشیان ئەنجامدا."

ف.ق