هەپەگە: لە زاپ ٢٩ و لە خواکورک ٢ داگیرکەر سزادران

سوپای تورکی داگیرکەر ھاوکات لەگەڵ هێرشەکانی بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی، گازی کیمیایی، گورزی قورسی لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە بەردەکەوێت. لە چالاکییەکانی گەریلادا لە ھەڕیمی زاپ ٢٩ و لە خواکورک ٢ داگیرکەر سزا دران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی (هەپەگە) لەبارەی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و ھێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ڕاگەیەندروێکی بڵاوکردەوە، کە بەم شێوەیەیە:

"سوپای تورکی داگیرکەر بۆ ئەوەی هێرشە داگیرکارییەکەی بۆ سەر زاپ بگەیێنێتە سەرکەوتوون، ماوەی سێ ساڵە هێرشی دژوار و قورس ئەنجام دەدات. ھەرچییەک دەکات ناتوانێت سەرکەوتوون بەدەست بھێنێت، هەرچەندە ھەموو کات لە زەوی و ئاسمانەوە ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیای بۆردومان دەکات و ھەموو تەکنەلۆژیای شەڕی بەردەستی بەکاردەهێنێت، بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات، بەڵام ناتوانێت بە ئاکامەکەی بگات و ئەنجام بەدەستبهێنێت. لە بەرامبەر ئەوەدا گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی بەرخۆدانێکی داستانی بەڕێوەدەبەن، ڕێگە و شێوازی سەرکەوتنی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بەکردار دەکەن. شێوازی شەڕی تیمی پرۆفیشناڵ کە پشت بە تونێلی شەڕ و گۆڕەپان دەبەستێت، هەموو جۆرە هێرشێکی سوپای داگیرکەر پوچەڵدەکاتەوە، لە هەمان کاتدا دەریدەخات کە دەتوانێت گورزی گەورەی لێبوەشێنێت.

سوپای تورکی داگیرکەر کە لە زاپ گەیشتووەتە بنبەست و تەنگەتاو بووە، سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەکی زۆری تەکنیک و تاکتیکی تاقیکردەوە، نەیتوانی ئەنجام بەدەست بهێنێت. زۆرێک لە ھەوڵەکان بو هێرشکردن، بە چالاکی بەهێز وەستێندران. سوپای داگیرکەر دوایین جار هێزە داگیرکەرەکانی خستەگەڕ و شەوی ١٢ی تشرینی یەکەم هەوڵیدا هێرش بکاتە سەر تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی  بەرخۆدانی شاخی جودی. لە سێ قۆڵەوە گورزی قورس لە سوپای داگیرکەر وەشێندرا. لەوێ ٢٩ داگیرکەر سزا دران و ٤ داگیرکەریش بریندار بوون. سوپای داگیرکەر کە گورزێکی قورسی بەرکەوت، وەک هەمیشە زیانە گیانییەکانی ئاشکرا نەکرد و تەنیا دانی بە کوژرانی ئەفسەرێکی باڵایدا نا.

زانیاری ورد لەبارەی چالاکییەکان و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم شێوەیەیە:

لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

شەوی ١٢ی تشرینی یەکەم، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، داگیرکەران بۆ ئەوەی خۆیان بە تونێلەکانی شەڕ بگەیەنن لە سێ قۆڵەوە دەستیان بە جموجۆڵ کرد. تیمە گەڕۆکەکانمان لە گۆڕەپان و تونێلەکان داگیرکەرانیان خستە ژێر چاودێرییەوە و قۆڵی یەکەم کاتژمێر ٢١:٣٠ بە چەکی سووک و تاکتیکی نیشانەشکێن گورزی قورسیان لێ وەشاندن. لەوێدا ١١ داگیرکەر سزا دران، ٤ داگیرکەریش بریندار بوون. داگیرکەران بە دوو گروپ کە لە ٩ و ٧ داگیرکەر پێھاتبوون پێشڕەوییان دەکرد، کاتژمێر ٢١:٤٠ بە تاکتیکی هێرشبەرانەی گەریلا کرانە ئامانج. بە چەکی سووک و نارنجۆک لە نزیکەوە لە هەردوو قۆڵی داگیرکەران درا و بەتەواوی لەناوچوون، ١٦ داگیرکەر سزادران. ئەو داگیرکەرانەشی کە دواتر دەستان بە جموجۆڵ کرد، بە تاکتیکی نیشانەشکینی کرانە ئامانج و ٢ داگیرکەری دیکە سزا دران.

سوپای داگیرکەر کە لەوێ ٢٩ کوژراوی دا و گورزێکی قورسی بەرکەوت، بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بێ پسانەوە گۆڕەپانەکەیان بۆردومان کرد و بە هەلیکۆپتەرەکانی سکۆرسکیش کوژراو و بریندارەکانی لە گۆڕەپانەکە گواستەوە.

لە ھەرێمی خواکورک؛

٩ی تشرینی یەکەم، داگیرکەرانی نێوان شاخی شەهید ئاخین و شاخی شەهید شاهان لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە خرانە ژێر چاودێری. دواتر بە سابۆتاژ ئەو داگیرکەرانە کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزا دران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە گازی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو؛

١١ و ١٢ی تشرینی یەکەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل لە ھەرێمی مەتینا، ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و دووجاریش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.

١٢ی تشرینی یەکەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانەکانی شاخی جودی و شاخی ئامێدی، لە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ٦ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٢ی تشرینی یەکەم، هەرێمی زاپ جارێک ، هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، هەرێمی خواکورک ٢ جار، بە گشتی ٤ جار بۆردومان کران.

١٢ی تشرینی یەکەم، ھەرێمەکانی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، خواکورک و مەتینا تۆپباران کران.