هەپەگە: لەزاپ چوار داگیركەری تر سزا دران - نوێکرایەوە-
گەریلاكانی هەپەگە و یەژئا ـ ستار بەچالاكی جۆربەجۆر وەڵامی هێرشی داگیركەران دەدەنەوە. لەچالاكیەکی تری گەریلاكاندا چوار داگیركەری تر سزا دران.
گەریلاكانی هەپەگە و یەژئا ـ ستار بەچالاكی جۆربەجۆر وەڵامی هێرشی داگیركەران دەدەنەوە. لەچالاكیەکی تری گەریلاكاندا چوار داگیركەری تر سزا دران.
هێرشی داگیرکەریی سوپای داگیرکەری تورک كە لەدوێنێیەوە لەبەرامبەر بەهەرێمەكانی پاراستنی مەدیا دەستی پێكردووە بەردەوام دەكات. گەریلاكانی هەپەگە و یەژئا ـ ستار بەچالاكی جۆربەجۆر وەڵامی هێرشی داگیركەران دەدەنەوە. لەچالاكی تری گەریلاكاندا چوار داگیركەری تر سزا دران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، پەیوەست بەهێرشی داگیركەری و چالاكی گەریلاكان لەدژی هێرشی داگیركەران لێدوانیدا...
لێدوانەكە وەهایە:
چالاكی هێزەكانمان لەدژی ئۆپەراسیۆنی داگیركەری ئەرتەشی توركی داگیركەر كە لەشەوی ١٧ی نیسانەوە لەدژی هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا پێكهاتووە، بێ وچان بەردەوام دەكەن. هێزەكانمان بەچالاكی جۆراوجۆر زەبڕێكی قورسیان لەداگیركەران وەشاندووە.
لەهەرێمی زاپ كە ٢٧ جار بەفرۆكەی شەڕكەر بۆمبارانكراوە، هێزەكانمان چوار داگیركەریان سزادا و داگیركەریش بریندار بوو. زانیاری لەسەر چالاكیەكان بەمشێوەیەن:
١٧ی نیسان لەكاتژمێرەكانی بەربانگدا هەرێمی كاركەر چوار جاران لەلایەن فرۆكەی شەڕكەرەوە بۆمباران كراوە. هەمان رۆژ كاتژمێر ٢٠:٤٠ خۆلەك ئەرتەشی توركی داگیركەری بەرێگەی هەلیكۆپتەر هێرشی گۆڕەپانی نێوان هەرێمی كاركەر و شەهید جۆانی كرد و بۆمبارانی كرد و ویستی بەرێگەی چوار هەلیكۆپتەری سیخۆرسكی سەرباز دابەزێنن، لەئەنجامی دەستوەردانی بێ وچانی هێزەكانمان لەهەرێمەكە، بەبێ ئەوەی داگیركەران بتوانن سەربازێكیش دابەزێنن، بەناچاری پاشەكشێیانكرد.
١٨ی نیسان لەكاتژمێر ٠٢:٣٠ گۆڕەپانی گردی شەهید جۆان بەفرۆكەی شەڕكەر و هەلیكۆپتەر بۆمبارانكراوە. پاش بۆمبارانەكە، داگیركەران سەربازیان دابەزاند و كاتژمێر ٠٣:٠٠ ویستیان بەرەو گردی شەهید جۆان پێشڕەوی بكەن. داگیركەران لەجمۆجوڵدا بوون. هێزەكانمان چاودێریان دەكەن و بەچالاكیەكی شاراوە هێرشیان دەكەنە سەر. لەئەنجامی ئەم چالاكیەشدا كە بەشێوەیەكی زۆر نزیك پێكهاتووە و لەداگیركەرانیان خستووە، سێ داگیركەر سزار دراون.
١٨ی نیسان لەكاتژمێر ٠٦:٤٠ لەهەرێمی گردی شەهید جۆان بەتاكتیكی قەرناس لەداگیركەران خرا. لەئەنجامی ئەو چالاكیەشدا داگیركەرێك سزاردراوە و داگیركەری تریش بریندار بووە.
١٨ی نیسان سەرلەبەیانی هەرێمی كاركەر و شەهید جۆان سێزدە جاران بەفرۆكەی شەڕكەر بۆمبارانكراوە.
ف.ق