هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاسکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد و راگەیاند، "ئێمە جارێکی دیکەی دوپاتی دەکەینەوە کە دەبینە رێچکەگر و شوێنکەوتووی ئاواتەکانی هاوڕێمان عەزیز و لە کەسایەتی ئەودا لەبەردەم یادی هەموو شەهیدانمان بە رێزەوە بەژنی خۆمان دادەنەوێنین".

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"رۆڵەی ئازای گەلی عەرەب، جەنگاوەری هێژا هاورێ عەزیز موسڵ ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە هەرێمی مەتینا لە هێرشێکی دوژمندا شەهیدبوو.

لە دژی تاریکی داعش گەلی عەرەبمان بە تیشکی خۆری ئێمە رێبەر ئاپۆ رووناک بوونەوە. جەنگاوەری بەنرخی گەلی عەرەبمان هاورێ عەزیز گەلی کوردی بە خوشک-برا دەزانی و تێگەیشت کە ئازادی گەلی کورد دیموکراتیکبوون و ئازادبوونی هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. هاورێمان بە زانابوون کاتێک دەرفەتی بینی، بە بێ ئەوەی ساتێکیش دوودڵ بێت، بەشداری لە ریزەکانی تێکۆشاندا کرد. هاوڕێمان عەزیز بە هەموو خانەکانی جەستەیەوە هەستی بە سروشتی بێهاوتای چیاکانی کوردستان کرد و هەموو رۆژەکانی ئاوێتەی چیاکانی کوردستان کرد، بووە جەنگاوەری نمونەیی. پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆی بە هەموو وردەکارییەکانیەوە لە ناخیدا جێگیرکرد و بە بەجێگەیاندنی بێ پسانەوە تێکۆشان. هاورێمان بە کەسایەتی سادە، راست و سروشتی خۆیەوە بووە جەنگاوەری ئاپۆیی و بۆ هەموو گەنجانی عەرەب بووە نمونە.

وەک هاوڕێیانی بەتایبەتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاورێمان عەزیز موسڵ، گەلی وڵاتپارێزی عەرەب و کوردستان دەکەین. ئەو دوو گەلەمان لایەنگری خوشک-برایەتی گەلانن. تا هێنانەدی و چەسپاندنی پڕۆژەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کۆنفیدڕاڵی دیموکراتیک کە خەونی هاوڕێمان عەزیزە، بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانمان بە بریاردارییەوە درێژە پێبدەین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان عەزیز موسڵ بەم جۆرەیە:

ناسناو: عەزیز موسڵ

ناو و پاشناو: راکان جاسم خدر

شوێنی لەدایکبوون: موسڵ

ناوی دایک – باوک: نەجاح- جاسم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤/ مەتینا