هەپەگە-نەڕەچە بە ڕاگەیاندراوێک لە ٤٣ ساڵەی ساڵوەگەڕی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ـی تەممووزدا یادی بەرخۆدەرانی ١٤ـی تەممووزی کردەوە، هەروەها دەستنیشانی کردووە وێڕای ئاگربەستی پەکەکە و ڕاوەستاندنی شەڕی چەکداری، هێرشەکانی سوپای تورک لەسەر هەرێمەکانی گەریلا بە هەموو ئامرازێکی لەناوبردن بەردەوامە.
پەیامی هەپەگە-نەڕەچە بۆ یادی بەرخۆدانی ١٤ـی تەممووز بەم شێوەیەیە:
"بە ڕێزداری و شکۆوە یادی بەرخۆدانی ١٤ـی تەممووز و کاداری پێشەنگی پەکەکە، هاوڕێیانمان محەمەد خەیری دوورمووش، کەماڵ پیر، عەکیف یڵماز و عەلی چیچەک لە ٤٣ـەمین ساڵوەگەڕی چالاکییە مێژووییەکەیاندا دەکەینەوە. بەرخۆدانی ١٤ـی تەممووز کە لە دژی فشاری ملکەچبوون و ئەشکەنجەی نامرۆڤایەتییانە لە زیندانی ئامەد بە هۆشمەندییەکی شۆڕشگێڕی و باوەڕبەخۆبوونێکی مەزنەوە دەستپێکرا، ڕێگەی بەرخۆانی پارتی پەکەکەمانی نیشان دا.
ئەم ڕوحێتی بەرخۆدانە سەلماندی لە دژی هەموو جۆرە فشار، ئەشکەنجە و هێرشەکانی دژ بە هێڵی ئاپۆچییەکان، تەنها جەستەش مابێت خۆڕاگری دەکات و بەم بەرخۆدانەوە سەردەکەوێت. ڕوحی بەرخۆدانی ١٤ـی تەممووز کە بە فیداکارییەوە ئاڵای تێکۆشانی گەیاندە بڵندترین ئاست، لە ناو ٤٢ ساڵی ڕابردوودا هێڵی تێکۆشانی نەخشەڕێژ کرد و بووە مەزنترین سەرچاوەی هێزێک کە بڕیارداری و بەرخۆدانی پێداین. هەپەگەیش لەپێشترین هێزی فیداکاری ئەم هێڵەیە. ڕایدەگەیەنین وەک چۆن تاوەکو ئێستا ئەنجام دراوە و لە ئێستایش بەدواوە ڕێچکەگری فیدایی ئاپۆیی بین، بە درووسترین شێوە ئەو فیداکارییە جێبەجێ بکەین و نوێنەرایەتی بکەین. لەسەر ئەم بنەمایە ڕۆژی شکۆی نەتەوەیی گەلی کورد پێرۆز دەکەین."
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک درێژەی هەیە
هەپەگە-نەڕەچە دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئەم زانیارییەی بڵاوکردەوە:
"وێڕای ئاگربەستی پەکەکە و بڕیارەکانی ڕاوەستاندنی تێکۆشانی چەکداری، هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لەسەر گەریلا درێژی هەیە. هێزەکانمان لە ١ـی ئادارەوە تاوەکوو ١ـی تەممووز، تاکو هێرشێک بە ئامانجی لەناوبردن بەکاربێت، هیچ چالاکییەکی ئەنجام نەداوە.
درۆن، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی و سیخووڕی لەسەر ئیلایەتییەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەسوڕێنەوە. وەک ئەوەی پێشتریش ڕامان گەیاندبوو؛ هەر کارێکی سیخوڕیکردن و کەشف ئامادەکارییە بۆ هێرشێک.
لە هەرێمەکانی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکوڕک، کارەکانی درووستکردنی ڕێگەی سەربازی و بنکە و بارەگای داگیرکاری درێژەی هەیە.
هێرشە لەناوبردنەکان لەسەر کۆی تونێل و سەنگەری هێزەکانمان بە گشتی و بە تایبەتی لەسەر تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرگەلێی هەرێمی مەتینا درێژەی هەیە. بە دیاریکراوی لە دژی تونێلەکانی شەهید غەمگینی دەرگەلێ ٤ جار بە تەقەمەنی بەهێز، ٤ جار بە گازی کیمیایی و ٥ جار بە شۆفڵ و حەفارە هێرش کراوە.
لەسەر هەرێمەکانی زاپ، مەتینا، خواکوڕک و گارە هێرشەکان بە تۆپ، چەکی قورس و هاوەن درێژەی هیەیە. لە نێوان ٢٧ـی حوزەیران و ١٣ـی تەممووزدا ٢٢٤٣ هێرش کراوەتە سەر ئەم هەرێمانەمان.
لە زاپ و مەتینا داگیرکەران داوای ڕادەستبوون لە هێزەکانمان دەکات. ئەم بانگەوازیە لە ڕووی سەڕی دەروونی هێرشی داگیرکەرییەوە کە تاوەکو ئێستا درێژەی هەیە هەوڵدانێکی بێسوودە. بەڵام دەبێت ئەوە بزانرێت بانگەوازی ڕادەستبوونی بێ شکۆ لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە ڕێچکەگری بەرخۆدانی ١٤ـی تەممووزن، هەوڵدان و دووژمنایەتییەکی قورسە.
هێرشەکانی سوپای تورک
- لە ٤ و ٥ـی تەممووزدا لە هەرێمی مەتینا، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرگەلێ ٤ جار بە تەقەمەنی بەهێز بۆمباران کران.
- ٥ و ٦ـی تەممووز لە هەرێمی مەتینا، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرگەلێ ٤ جار بە گازی تیژی فرمێسکڕێژ و گازی کیمیایی جۆربەجۆر بۆمباران کران.
- لە نێوان ٢٩ـی حوزەیران و٥ـی تەممووزدا لە هەرێمی مەتینا ٥ جار هەوڵدرا بە ئامێرەکانی کوونکردن و حەفارە تونێلەکانمان لە هەرێمی بەرخۆدانی دەرگەلێ داڕوخێندرێت.
- لە ٥ و ١٠ـی تەممووزدا لە هەرێمی مەتینا، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرگەلێ و دێشیلی ٣ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردوومان کران.
- لە نێوان ٢٧ـی حوزەیران و ١٣ـی تەممووزدا لە هەرێمی مەتینا، گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشیلی، دەرگەلێ و سەری مەتینا ٩٨١ جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان کران.
- لە نێوان ٢٧ـی حوزەیران و ١٣ـی تەممووزدا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی ئامێدی، گردی بەهار و سەرگەلێ ٦٠٢ جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان کران.
- لە نێوان ٢٧ـی حوزەیران و ١٣ـی تەممووزدا لە هەرێمی گارە، گۆڕەپانەکانی گردی زەنگل، دێڕەشی، کانی سارکێ، گووزێ، زێڤکێ، سێدارە، دەشتی کافیا، سپیندارێ، یەكماڵ، مژێ، گرگاشێ، گردی ڕەشید ٥٤٥ جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان کراون.
- لە نێوان ٢٧ـی حوزەیران و ١٣ـی تەممووزدا لە هەرێمی خواکوڕک، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەری زینێ و سنین ١١٥ جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان کراون."