ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پەیوەست بە هێرشە بەردەوامەکانی سوپای تورک بۆسەر تونێل و گۆرەپانەکانی گەریلا ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەدا؛ سوپای تورک بە تەقەمەنی کاریگەر، گازی کیمیایی، درۆن، حەفارە و چەکی قورس هێرشی سەر تونێلەکانی گەریلا دەکات و هەوڵی ڕووخاندنیان دەدات. هەپەگە بانگەوازی لە لایەنگیرانی مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیکی کرد لە دژی ئەم کارە قێزەون و دژە مرۆڤایەتییانی سوپای تورک هەڵوێست وەرگرن.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە (هەپەگە-نەڕەچە)دا هاتووە: "وەک ئەوەی لای رای گشتی ئاشكرایە، هێزەکانمان بە پرۆسەی ئاگربەستی ١ـی ئادارەوە پەڕینەوە بۆ پێگەیەکی جیاواز. بەڵام لە هەرێمەکانی زاپ و مەتینا هێزەکانی سوپای تورک بە دوای فرسەت و هەلدە دەگەڕێن، ڕاگرتنی چالاکی هێزەکانمانیان وەک فرسەتێک بۆخۆیان دەبینین، بۆیە بە ئاسوودەی دەجوڵێنەوە و هەوڵدەدەن گۆرەپانەکانی گەریلا گەمارۆ بدەن. بەم شێوەیە بە قێزەونترین شێوە پێگەی ئاگربەست بۆخۆیان بەکار دەهێنن و دەیەوێت بەرخۆدێرانی تونێلەکانمان لەناوبەرێت. ئەم هێرشانە کە ڕۆژانە لە ڕاگەیاندراوەکانمانەوە زانیارییان لەبارەوە دەدەین، نیشانی دەدات هێزەکانی سوپای تورک بە تەقەمەنی بەهێز، گازی کیمیاویی، درۆنی بۆمبڕێژکراو، حەفارەی زەوی کونکەر، حەفارەی ئاساییەوە هەوڵدەدات تونێلەکانمان بڕوخێنێت و بە چەکی قورس هێرش دەکاتە سەرتونێلەکانمان. لەگەڵ بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەیش سوپای تورک بە تایبەت لە گوندی سێگرێ و گردی ئامێدیی نزیکی ناوچەی ئامێدیی و گوندی شێلازێی مەتینا لە باشووری کوردستان، لەسەر گۆڕەپانەکانمان لەم چەند رۆژەی کۆتاییدا گازی کیمیاویی بەکاردەهێنێت. سوپای تورک ئامانجێتی بە تایبەت لەو سێ کەمپەدا هێزەکانی گەریلا بە گازی کیمیایی لەناوبەرێت.
ئاشکرایە مەیلێکی کرێخۆرەی شەڕ لەوێ وا دەجوڵێتەوە دەیەوێت شکست بە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی تەڤگەرمان و خواستەکانی ڕێبەر ئاپۆ بهێنێت. ئەم هەوڵدانەی عەقڵێتی کۆمەڵکووژیی لایەنگر بەشەڕ کە هەوڵدەدات بە سوودوەرگرتن لە هەلومەرجی ئاگربەست لەو سێ جێگەیەدا گەریلا لەناوبەرێت، نزیکایەتییەکی نامەردانەیە. هەم دەیەوێت ئەم کارەی بە چەکی قەدەغەکراوە لە ئاستی نێونەتەوەییدا ئەنجام بدات، هەمیش پرۆسەی ئاشتی تێکبدات. بەم شێوەیە جەخت لە هێرشەکانی دەکاتەوە. با پاڵنەرانی ئەم هێرشە باش ئەوە بزانن؛ گەر ئەم هێرشە قێزەونانەیان نەوەستێنن، ئەوا هێزەکانی گەریلایش مافی خۆیان بەکاردەهێنن بۆ گۆڕێن بۆ پێگەی کرداری و بەشێوەی جیاواز وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە. بۆئەوەی دۆخێکی لەم شێوەیەش ڕوونەدات، دەبێت ئەم عەقڵێتە کرێ خۆرەیەیی شەڕ کە بەدوای قارەمانێتی هەرزان، فرسەت، نامەردی و هێرشی قێزونەوەیە ڕاوەستێندرێت. ئاشکرایە گەر پێگەی ئاگربەست نەبوایە نەیادەتوانی بەم شێوەیە گەمارۆ ئەنجام بدەن. ڕوونە دەیەوێت سوود لەو دۆخە وەرگرێت و ئەنجام بەدەست بهێنێت. هەر کەس و لایەنێک کە لایەنگری ئاشتی و چارەسەرییە، بانگەوازیتان لێدەکەین لەم بابەتەدا بە دەستپێشخەری هەستن. هەروەها بانگەوازی لە هەموو ڕێکخراوەکانی لایەنگری مافی مرۆڤ دەکەین لە دژی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو بوەستنەوە، داوا لە هەموو لایەنگرێکی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی دەکەین ببنە ڕێگر لە بەرانبەر دەوڵەتی تورکدا کە لە مەتینا و ڕۆژئاوای زاپ بە شێوەیەکی دژە مرۆڤانە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت."
سوپای تورک هێرش دەکات و گەریلایش خۆی دەپارێزێت
هەپەگە-نەڕەچە پەیوەستە بە هێرشە بەردەوامەکانی سوپای تورک و وەڵامدانەوەی هێرشەکان ئەم زانیارانەی بڵاوکردەوە:
"هێرشەکانی سوپای تورک؛
٩ـی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کراون.
١٠ـی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی ٩ جار بە گازی کیمیایی بۆردوومان کراون.
٥، ٦، ٩، ١٠ و ١١ـی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی ١١ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو و بەکارهێنانی گازی کیمیایی بۆردوومان کراون.
٧ و ٨ـی حوزەیران لە هەرێمی مەتینا، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانێ شێلازێ ٥ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو و بەکارهێنانی گازی کیمیایی بۆردوومان کراون.
١٠ـی حوزەیران گۆڕەپانی دەشتی کافیەیی هەرێمی گارە جارێک بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا.
٥، ٦، ٩، ١٠، ١١ و ١٢ـی حوزەیران سوپای تورک ٢٥ جار هەوڵیداوە بە حەفارە و حەفارەی زەوی کونکەر تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی داڕووخێنێت.
لە نێوان ٥-١١ـی حوزەیراندا لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی سپیندارێ، کانی سارکێ، زێڤکێ، دەرگای ورچ، دەشتی کافیا، دێڕەشێ، گردی زەنگل، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا، بێشیلی، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی بەهار و گردی ئامێدی بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان کراون.
وەڵامدانەوەی هێزەکانمان؛
٦ـی حوزەیران لە کاتژمێر ١٣:٤٥ دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، هێزەکانی یەژا ستارمان بە تەکنیک گورزیان لە ئامانجێکدا کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە پێگەی هێرشکردندا بوو، وە کامێرایەک تێکشکێندرا.
٩ـی حوزەیران لە کاتژمێر ١٣:٤٦دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە تەکتیکی سابۆتاژ گورز لە داگیرکەران وەشێندرا کە هەوڵیان دەدا بە حەفارەی زەوی کونکەر تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئامێدی کون بکەن و بیڕوخێین.
١٠ـی حوزەیران لە کاتژمێر ١٢:٠٠دا لە هەرێمی مەتینا بە تەکنیک گورز لە ئامانجێک درا کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا لە پێگەی هێرشکردندا بوو، ڕادارێک تێکشکێندرا."