هەپەگە: سکۆرسکیەک خرایەخوارەوە، داگیرکەرێک سزادرا
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە رایگەیاند، لە چالاکی تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستاردا هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی خراوەتەخوارەوە و داگیرکەرێک سزادراوە.
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە رایگەیاند، لە چالاکی تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستاردا هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی خراوەتەخوارەوە و داگیرکەرێک سزادراوە.
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، "تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستار بۆ یادکردنەوەی هەڤاڵ بێریتان (گوڵناز کاراتاش) کە هێمای سوپابوونی ژنان و فەرماندەی نەمرە، ژمارەیەک چالاکیان ئەنجامدا، لەو چالاکیانەدا هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی خرایەخوارەوە و داگیرکەرێک سزادرا".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٥ جار بە بۆمبی قەدەغە، چوار جار بە چەکی کیمیایی و گازی بیبەر، ١٣ جاریش بە فڕۆکەش شەر، ٤٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و بە دەیان جاریش بە کاتیشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کردووە.
هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی داگیرکەران ئەم زانیارییەیدا:
"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:
لە ٢٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٧:٣٠ تیمە گەڕۆکەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید عادل لە داگیرکەرانیاندا.
لە ٢٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٥٠ تیمە گەڕۆکەکانمان بە تاکتیکی نیشانشکێن لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆیان دا و داگیرکەرێک سزادرا.
لە ٢٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢١:١٠ بەسەر گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید عادل هەلیکۆپتەر سوڕایەوە. کاتێک هەلیکۆپتەر ویستی سەربازەکان دابەزێنێت لە گۆڕەپانەکە تیمە گەڕۆکەکانمان لە هەلیکۆپتەرکانیاندا و هەلیکۆپتەرەکان بە بێ ئەوەی بتوانن سەرباز دابەزێنن لە گۆڕەپانەکە رۆیشتوون.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرەشدا:
لە ٢٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٠:٠٠ بەسەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی هەلیکۆپتەر سوڕانەوە. کاتێک هەلیکۆپتەر ویستی سەربازەکان لەو دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید کەندال دابەزێنن تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستار لە هەلیکۆپتەری سکۆرسکیان دا. دوای لێدانی هێزەکانمان ئاگر لە هەلیکۆپتەرەکە بەربوو و کاتێک هەلیکۆپتەرەکە ویستی لە گۆڕەپانەکە دووربکەوێتەوە هەلیکۆپتەرەکە تێکشکا و لەناوچوو.
لە ٢٥ی تشرینی یەکەمدا کاتژمێر ٠٤:٣٠ داگیرکەران کاتێك ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بەرخودان لە شاخی جودی بچن، هێزەکانمان بە چالاکی سابوتاژ لەوانیاندا. داگیرکەران تائاستێک کشانەوە و تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی سوک لە داگیرکەرانیاندا.
لە چوارچیوەی هەڵمەتی شۆڕشگێریی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک:
لە ٢٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٣٠ تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید ئاسریا لە خواکورکیاندا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:
لە ٢٤ی تشرینی یەکەم سەنگەرەکانی شەڕی شەهید پیردۆغان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی و سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا بە بۆمبی قەدەغە ٥ جار بۆردومان کران.
لە ٢٤ی تشرینی یەکەمدا سەنگەرەکانی شەڕی شەهید باهۆز لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ بە چەکی کیمیایی و گازی بیبەر ٤ جار بۆردومان کران، بە رێگە ئامێری هەواوە دوکەڵی ژەهراوی کرایە ناو سەنگەرەکانی شەڕ.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
لە ٢٤ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانەکانی کانیسارک، گوندی دێرک و گوندی زیڤکی گارە و گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ بە فڕۆکەی شەڕ ١٣ جار بۆردومان کران.
لە ٢٤ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ، شاخی هەککاری، شاخی جودی و شاخی ئامێدی بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر ٤٤ جار بۆردومان کران.
لە ٢٤ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بە دەیان جار بۆردومان کران.
لە ٢٤ی تشرینی یەکەم سوپای تورکی داگیرکەر ویستی سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی کارکەر بە حەفارە و شۆفڵ بڕوخێنێت.
لە ٢٤ی تشرینی یەکەم بە سەر گۆڕەپانی بەرخودانی ساجا و چەمچۆ درۆن سوڕانەوە".
هـ. ب