هەپەگە ڤیدیۆی ٢ چالاکیی ئاسمانیی بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی ٢ چالاکیی ئاسمانیی بڵاوکردەوە، کە لەلایەن هێزەکانی پاراستنی ئاسمانیی شەهید دەلالەوە ئەنجامدراون. هەگەپە رایگەیاند، ئەو ٢ چالاکییە سەرکەوتوانە ئەنجامدراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو چالاکییانەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"هێزەکانی پاراستنی ئاسمانیی شەهید دەلال لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا و لە کاتژمێر ١١:٠٠ دا لە ناوچەى چەلێی جۆلەمێرگ لە دژی بنکەى سەربازیی گرێ و هەر لە هەمان رۆژدا لە کاتژمێر ١٣:٤٥دا لە حەفتانین لە ناوچەى بەکتۆریا لە دژی داگیرکەرانی سەر شاخی کۆردینە لە رێگەى ئامێری ئاسمانیی بێ مرۆڤەوە چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو ٢ چالاکییەدا بە ئامێرە ئاسمانییەکان، شوێنە دیاریکراوەکان کرانە ئامانج و لێیاندرا و چالاکییەکان بە شێوەیەکى سەرکەوتوانە بە ئەنجام گەیشتن".
ژ.ت