هەپەگە یادی ٢ گەریلای کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٥دا شەهید بوون

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە یادی گەریلا ڕزگار و زەردەشتی کردەوە، کە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە ناوچەکانی سەرحەد و گارزان شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێک یادی دوو گەریلای شەهیدی کردەوە، کە لە ساڵی ٢٠١٥دا شەهید بوون و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە ساڵی ٢٠١٥دا لە ئۆپەراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار لە دژی هێزەکانی گەریلامان، هەڤاڵانمان ڕزگار و زەردەشت قارەمانانە لە دژی هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەوڵەتی تورک تا دوا هەناسەیان شەڕیان کرد و شەهید بوون. ئێمە بەڕێزەوە یادی ئەو هەڤاڵانە دەکەینەوە".

بەپێی ڕاگەیەندراوی هەپەگە، ناسنامەی ئەو ٢ گەریلا شەهیدە بەو شێوەیەیە:

نازناو: ڕزگار سەرهەڵدان

ناو و پاشناو: ڕەشید چەتینکایا

شوێنی لەدایکبوون: موش

ناوی دایک - باوک: جەواهیر - محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ / سەرحەد

****

نازناو: زەردەشت سیسەر

ناو و پاشناو: محەمەد چەڤیک

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک - باوک: نەزیفە - محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ / گارزان

ژ.ت