هەپەگە رایگەیاند، "لە ئەیلولی ٢٠٢٠ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا فەرماندەی ئاپۆیی فیدایی هاوڕێ باز ئازاد پیرۆ شەهیدبووە، لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا بە رێزەوە یادی دەکەینەوە" و راشیگەیاند:
"هاوڕێ باز رۆڵەی ئازای ئامەد، لەکاتی بەشداربوونیەوە تا ساتی شەهیدبوونی ١٥ ساڵ لە ریزەکانی گەریلادا بێ ڕاڕایی، بێ دوودڵی و بە هەوڵ و ماندووبوونێکی ئارخەیانەوە تێکۆشا. هاوڕێمان کە وێنای پاک و بێگەردی گیانبازییە، لە دڵە خاوێن و بێخەوشەکەیدا، کەسایەتی راست و لەخۆبوردەی، هاوڕێیەتی لەناخەوە و بەهێزی خۆی لە دڵی هەموو هەڤاڵێکی تێکۆشانەکەیدا جێگەی کردەوە. لە دژوارترین گۆڕەپانەکانی گەریلادا تێکۆشا و بووە وێنای حەقیقەتی گیانبازیی ئاپۆیی. لە زۆر خەباتی ستراتیژی پارتەکەمان کە پێویستی بە بڕوا و بەرپرسیارێتی گەورەهەبوو، بەشداربوو و بە هەڵوێستی جەنگاوەری و کەسایەتی جەوهەری خۆیەوە بووە شایەنی بڕوا و متمانەی هەڤاڵانی. هاوڕێ باز کە گیانبازی وەک شێوازی ژیان دیاریکردبوو، بە فەلسەفەی پارتەکەمان (پارویەک نان و بەرگێکی دەروێشانە) لە زاگرۆسەکانەوە تا ئامەد، لە کۆبانێوە و زۆر ناوچەی کوردستان بە جانتاکەی پشتیەوە بە دوای هیوای ئازادیدا رێگەی بڕی، تێکۆشا و بێ ترس شەڕی کرد.
ئێمە وەک هاوڕێیانی ئەو لەبەر ئەوەی فەرماندەیەکی فیدایی وەک هاوڕێ ئازاد باز پیرۆمان ناسی و لەگەڵ ئەودا شان بە شانی یەکتر لەپێناو یەک ئاوات و ئامانج تێکۆشاین، خۆمان بە بەختەوەر دەزانین. بەڵێن دەدەین کە ببینە خاوەن تێکۆشانێک کە شایەنی یادی ئەو بێت و بەڵێنی سەرکەوتن دووبارە دەکەینەوە. بەو هەستانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێ باز و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.
زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان باز ئازاد پیرۆ بەم جۆرەیە:
ناسناو: باز ئازاد پیرۆ
ناو و پاشناو: عەبدولرەحمان ئاکسەل
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک- باوک: فاتمە- عومەر
کات وشوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا