هەپەگە یادی شەهیدانی سەرهەدی کردەوە
هەپەگە یادی شەهیدان ئارمانج جەگەرخوێن (بەنازیر تەبەلی)، کارکەر سەرهاد (محەمەد ئەمین دەلەن)، هۆگر سەرهاد (محەمەد تاشچی) و هێڤی تۆڵهەڵدان (دیلان ئولگون) کردەوە کە لە ٢٦ی ئابدا لە سەرهەد شەهید بوون.
هەپەگە یادی شەهیدان ئارمانج جەگەرخوێن (بەنازیر تەبەلی)، کارکەر سەرهاد (محەمەد ئەمین دەلەن)، هۆگر سەرهاد (محەمەد تاشچی) و هێڤی تۆڵهەڵدان (دیلان ئولگون) کردەوە کە لە ٢٦ی ئابدا لە سەرهەد شەهید بوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا، یادی ٤ گەریلای کردەوە کە لە ٢٦ی ئابدا لە هەرێمی چەمچێی ناوچەی قاخزمانی قەرس شەهید بوون.
هەپەگە وتی، "٢٦ی ئابی ٢٠٢٠ لەناوچەی چەمچێ سەر بە قاخزمانی قەرسی هەرێمی سەرهاد لەنێوان سوپای داگیرکەری تورک و هێزەکانماندا شەڕ روویدا، لە شەڕەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر کوژران، هاوڕێکانمان، ئارمانج، کارکەر، هۆگر و دیلان کە بە قاڕەمانی شەڕیان کرد شەهید بوون.
ناسنامەی هاورێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: ئامانج جگەرخوێن
ناو و پاشناو: بەنازیر تەبەلی
شوێنی لەدایکبوون: مووش
ناو دایک و باوک: تورکان و ئیبراهیم
شوێن و مێژووی شەهادەت: قاخزمان / ٢٦ی ئابی ٢٠٢٠
نازناو: کارکەر سەرهەد
ناو و پاشناو: محەمەد ئەمین دەلەن
شوێنی لەدایکبوون: قەلقەلی
ناو دایک و باوک: جاهیدە و فەتحوللا
شوێن و مێژووی شەهادەت: قاخزمان / ٢٦ی ئابی ٢٠٢٠
نازناو: هۆگر سەرهەد
ناو و پاشناو: محەمەد تاشچی
شوێنی لەدایکبوون: قەرس
ناو دایک و باوک: حانیفە و نەسیم
شوێن و مێژووی شەهادەت: قاخزمان / ٢٦ی ئابی ٢٠٢٠
نازناو: هێڤی تۆڵهڵدان
ناو و پاشناو: دیلان ئۆلگون
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناو دایک و باوک: سالیحە و بایرام
شوێن و مێژووی شەهادەت: قاخزمان / ٢٦ی ئابی ٢٠٢٠
هەپەگە وێرای ئەوەی باسی خەبات و تێکۆشانی هەر چوار شەهیدەکەی کرد وتی، "ئێمە سەرەخۆشی لە خانەوادەت هێزای وڵاتپارێزی هاوڕێ شەهیدەکانمان، گەلی ەرهەد و هەموو گەلی کوردستان دەکەین و سوێند دەخۆین خاوەنداری لە بیرەوەرەکانیان بکەین و ئاڵای سەرفرازی لە هەموو کوردستان بەرز بکەینەوە."
ف.ق