هێرشی داگیرکاری بۆ سەر مەتینا بەردەوامە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دیسانەوە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان مەتینای بۆردوومان کرد.

هێرشی داگیرکاری

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە دوێنێ گوندی دوهەرزی لە هەرێمی مەتینا بۆردوومان کرد،  ئێوارەی ئەمڕۆ دیسانەوە چیای مەتینای بۆردوومان کرد.

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوێنێ گوندی گوهەرزی لە نزیک چیای مەتینا بۆردوومان کرد. لە ئەنجامدا یەکێک لە دێرینترین گۆڕستانەکانی ناوچەکە ئاگری لێ کەوتەوە، ڕێگەنەدرا گوندنشینان ئاگرەکە بکوژێننەوە.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢ ڕۆژی دواییدا ٣٣ جار هەرێمەکانی زاپ و گارە و مەتینای بۆردوومان کردووە.