هێرشی قڕکردنی سیاسی لە مێرسین شەرمەزار کرا

لە مێرسین هێرشی قڕکردن لە دژی سیاسەتمەداران و پارێزەرانی مافی مرۆڤ بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی شەرمەزار کرا.

لە مێرسین زیندانکردنی ١١ کەس کە هاوسەرۆکی دەم پارتی مێرسین ڕەشات ئاشان، هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپەی مێرسین فاتمەگوڵ دەمیرتاگ، سەلمان گونبات، عەلادین ئۆردۆگان، هاوسەرۆکی پێشووی لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەد) مێرسین عەلی تانریڤەردی و فایک کاپلان شەرمەزار کرا. لە دژی زیندانی کردن لە پارکی منداڵی ئازادی مێرسین ڕاگەیاندراوەکە خوێنرایەوە. هاوسەرۆکانی شارەوانی دەریای ناوەڕاست و نوێنەری پارتە سیاسییەکان بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون. لە ڕاگەیەندراوەکەدا دروشمی "ناتوانن بە فشار بمانچەوسێننەوە"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" بەرزکرایەوە.

ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن هاوسەرۆکی دەم پارتی شارەکە بەدریە کوش خوێندرایەوە. کوش ئاماژەی بەوەکرد کە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لە دژی ژنان، کرێکاران، منداڵ و سروشت دووژمنایەتی دەکات. کوش ڕایگەیاند کە هەموو کۆمەڵگە دەکرێتە ئامانج و وتی: "بەرگەنەگرتن و سیاسەتی فشارەکانی حکومەت تا دێت زیاتر دەبێت. ئەم زیهنیەتە کە لەسەر بنەمای یاسای دوژمن شێوە دەگرێت، ژن دەکوژێت و مافی منداڵان دەستبەسەر دەکات و سروشت وێران دەکات. هەوڵدەدەن شۆڕشگێڕ و پارێزەرانی مافی مرۆڤ و ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەرانبەر ئەم هێرشانە بەرخۆدان مەزن بکەن، بە دەستبەسەرکردن و گرتن بێدەنگ بکەن. ئەم ئۆپراسیۆنە ڕاستەوخۆ هێرشە لە دژی ئیرادەی گەل و دیموکراسی".

ڕاگەیاندراوەکە بە دروشم بە کۆتا هات.