"هەتاوەکو هێرشەکانی سەر کۆبانێ کۆتایی دێ چالاکی دەکەین"

لە چالاکی ئێشکگرییدا لە سنووری پیرسوس-کۆبانێ، ئاماژە بەوە کرا، "تا کۆتایی هاتنی هێرشەکانی سەر کۆبانێ بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان".

چالاکی ئێشکگری

چالاکیی ئێشکگری لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و گرووپی چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سووریا (NSA) بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەر سنووری پیرسووس، رحا و کۆبانێ دەستی پێکرد، لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە. چالاکی ئێشکگری بە پێشەنگایەتی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) و پارتی و یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و تەڤگەره ژنانی ئازاد (تەژەئا) دەستیپێکرد. پەرلەمانتارانی دەم پارتی رحا عومەر ئۆجالان و فەرید شەنیاشار، هاوسەرۆکی شارەوانی و گەلێک کەس بەشداریی چالاکی ئێشکگریەکە بوون. سەرەڕای ئاستەنگی پۆلیس جەماوەرە بەردەوام بوو لە ئێشکگری خۆیان و بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوون لە هەڵپەڕکێ بە گۆرانی کوردی.

لە شوێنی ئێشکگری ڕاگەیاندراوێک بڵاوکرایەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا پانکارت و دروشمی "ڕۆژئاوا شەرەفمانە" و "بەیەکەوە سەرکەوتین و پێکەوە دەیپارێزین" هەڵگیرا. هاوکات وێنەی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین کە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا شەهید کران، هەڵگیرا. هاوسەرۆکی دەبەپەی رحا مەحمود ماناس جەختی کردەوە کە ئەوان خاوەندارێتی لە کۆبانێ دەکەن.

هاووتەبێژی کۆمیسیۆنی یاسای دەم پارتی سێڤدا چەلیک ئەو ڕووداوانەی کە لە شەڕی ناوخۆی سوریادا ڕوویدا وەبیرهێنایەوە و وتی: "لە ٨ ی کانوونی یەکەم سەردەمێکی نوێ لە سوریا دەستیپێکرد. دەستوەردانیان کرد لە ئیرادەی خۆبەڕێوەبردنی گەلانی سوریا. ئەم دەستێوەردانانە دیموکراتیک نین. دەستپێشخەری بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان لە دەستی گەلانی سوریادایە. پێویستە هەمووان ڕێز لەم شتە بگرن. پێویستە سیاسەتە ئەمنییەکان کۆتایی بێت. ئەگەر ئەمڕۆ لەبەر ئەم سەرمایە ئێشکگری دەگرین، هۆکار ئەوەیە کەگرنگی دەدەین بە پرۆسەکە".

پەرلەمانتاری  دەم پارتی فەرید شەنیاشار وتی: "چۆن لە ساڵی ٢٠١٤ کۆبانێمان پاراست، ئەمڕۆ جارێکی تر دەیپارێزین. بۆ کۆبانێ هەزاران کەس شەهیدبوون. جیهان بە بەرخۆدان کۆبانێی ناسی. تەنها تورکیا ئەمەی نەبینی و هەوڵیدا لە ڕێگەی چەتەکانەوە هێرش بکات. ڕۆژنامەنووسان کە بەفرۆکەی بێفرۆکەوان شەهیدکران، ئەوان لەسەر ڕێگای حەقیقەت ڕۆیشتن و لەسەر ڕێگای ئەوان دەبین. ئاشتیمان دەوێت. تا کۆتایی هاتنی هێرشەکانی سەر کۆبانێ بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان".

ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ڕۆژئاوا شەرەفمانە" بە کۆتا هات.