حەوت رۆژە ئاگرەکەی ناوچەی شەنچی موش کۆنتڕۆڵنەکراوە
ئاگرەکەی ناوچەی شەنچی موش کە ٧ رۆژ لەمەوبەر کرایەوە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
ئاگرەکەی ناوچەی شەنچی موش کە ٧ رۆژ لەمەوبەر کرایەوە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
لە هەرێمی شێنێی نێوان موش و ئامەد ٧ رۆژ لەمەوبەر ئاگر کەوتەوە. رۆژ بە رۆژ ئاگرەکە زیاتر بڵاو دەبێتەوە و بەهۆی ئاگرەکە بە هەزاران دار و دەوەن سووتاون و بوونەتە خۆڵەمێش. بە بیانوری پاراستنی ئاسایش رێگە نادرێت هاوڵاتیان ئاگرەکە بکوژێننەوە.
ئیحسان ئایتەمیش سەرۆکی گشتی کۆمەڵەی مەشە ناڕەزایی دەربڕی و وتی، " سووتاندنی دارستانەکان تاڵانکردنە. هیوادارین هۆکارەکەی ئاشکرا بکرێت و تاوانباران دادگایی و سزا بدرێن."
لەبارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەکە پەیوەندیمان بە بەڕێوەبەرایەتی دارستانەکانی موش کرد و رایگەیاند، ٥ رۆژە هەوڵ دەدەن، بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەکە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ناتوانن ئامێری کوژاندنەوەی ئاگر رەوانەی ناوچەکە بکەن.
بەرێوەبەرایەتیەکە وتی، ئەو دەرفەتەیان نییە کە لە ئاسمانەوە دەستوەردان بکەن و ئاگرەکە بکوژێننەوە.
ف.ق