هێز ئەمنییەکانی ئێران ژنێکی دووگیانیان لە پیرانشار دەستگیرکرد

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ژنێکی دووگیان لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە لە پیرانشار دەستگیرکرا و لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ هەواڵێکی لەبارەوە نازانرێت.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاو کردەوە، هێزەکانی ڕژێمی ئێران ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ژنێکی دووگیانیان بەناوی سوعدا خەدیرزادە لە شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکردووە. لە دوای دەستگیرکردنی گواستویانەتەوە بۆ ناوەندی لێکۆڵینەوەى دەزگای ئیتڵاعات لە شاری ورمێ.

راشیگەیاندووە، خەدیرزادە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دووگیان بووە، بەڵام مافی خزمەتگوزاریی تەندروستی و پەیوەندی و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا لێ زەوتکراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنی یان چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.

ژ.ت