هێزڵ ئۆزگور: سوپای تورك له زاپ ئاسێ بووه
فه‌رمانده‌ی یه‌ژه‌ئاستار هێزڵ ئۆزگور باسی له‌وه‌كرد، كه گه‌ریلا به ئاستی ئاماده‌كاری خۆی لێكدانه‌وه‌كانی سوپای توركی تێكدا و وتی، "سوپای تورك شۆك بووه، نازانن ئێستا چی بكه‌ن. له زاپ كۆتاییانهاتووه".
فه‌رمانده‌ی یه‌ژه‌ئاستار هێزڵ ئۆزگور باسی له‌وه‌كرد، كه گه‌ریلا به ئاستی ئاماده‌كاری خۆی لێكدانه‌وه‌كانی سوپای توركی تێكدا و وتی، "سوپای تورك شۆك بووه، نازانن ئێستا چی بكه‌ن. له زاپ كۆتاییانهاتووه".
فه‌رمانده‌ی یه‌ژه‌ئاستار هێزڵ ئۆزگور له‌باره‌ی هێرشه داگیركارییه‌كانی سه‌ر زاپ و ئاڤاشین كه له رۆژی ٢٦ههمیندایه قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد.
هێزڵ ئۆزگور له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا به رێزه‌وه ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی به‌بیرهێنایه‌وه كه له دژی داگیركاری خۆڕاگرییان كردووه و شه‌هیدبوون.
فه‌رمانده ئۆزگور وتی، "بێگومان له هێرشه‌كانی ساڵی رابردوودا ویستیان زوو بگه‌نه ئه‌نجام، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی له ئاڤاشین شكستیان هێنا، ئه‌و ئامانجه‌یان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ مایه‌وه. به‌پێی پلانه‌كه‌ی پاره‌كه، دیاربوو كه ئه‌مساڵیش هێرش ده‌كه‌ن. له به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فاشیستی ئاكه‌په و مه‌هه‌په ده‌سه‌ڵاتداری خۆیان له‌سه‌ر شه‌ڕ بونیاتناوه، ئێمه ده‌مانزانی كه ئه‌مساڵ هێرشێكی فراوان ده‌كه‌ن".
له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی گه‌ریلا بۆ هێرشه‌كه‌ش هێزل ئۆزگور وتی، "چه‌ندین ساڵه بۆ شه‌ڕێك له زاپ ئاماده‌كاری ده‌كرا. تونیڵهكانی شه‌ڕ به باشی ئاماده‌كران. ئاماده‌كاری كرا كه جوگرافیا به قوڵی به‌كاربهێنرێت. گرنگترین شتیش ئه‌وه‌یه كه له دڵ و مێشكدا ئاماده‌كاری كرا، كه وه‌ڵامێكی چۆن به دوژمن بدرێته‌وه. هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشی زه‌مینی ١٧ی نیسان، هه‌موو كه‌س به به‌رپرسیارێتی خۆیان وه‌ڵامیان دایه‌وه".
هێزڵ ئۆزگور باسی له‌وه‌كرد، كه ده‌ستپێشخه‌ری شه‌ڕ به‌ده‌ست گه‌ریلاوه‌یه و به‌م جۆره به‌رده‌وامبوو، "بێگومان شه‌ڕ به ئاسانی به‌ڕێوه ناچێت، دژواری زۆری تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، قوربانی ده‌درێت. له دژی پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆژیای ناتۆ، ئێمه به ئیراده‌ی مرۆڤه‌وه شه‌ڕ ده‌كه‌ین. دوژمنهكهشمان ناجوامێره و بێ ئه‌خلاقه. هیچ پێوه‌ر و پێودانێك ناناسێت. ئه‌و گیانبازییه‌ی هه‌ڤاڵانمان له گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ڕی نیشانی ده‌ده‌ن، سه‌رچاوه‌ی شكۆمه‌ندییه. شوێنی شكۆمه‌ندی مه‌زنه. هه‌ڤاڵانمان به هه‌ڵوێستی 'پێویستی ئێمه دوژمنی ده‌ست به خوێن و فاشیست له زاپ تێكبشكێنین' به بڕیارن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به گرنگی زاپ بۆ كوردستان ده‌زانن. ده‌سه‌ڵاتداری و ده‌وڵه‌تی تورك دوژمنی كوردانن. ئه‌و كوردانه‌ی خیانه‌ت ده‌كه‌ن، سه‌ری بۆ ده‌چه‌مێنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاریان بهێنێت به زیندوویی ده‌یانهێڵێته‌وه، ئه‌و كوردانه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌پارێزن و ده‌یانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی ئازاد بژین، هه‌وڵ ده‌دات ئه‌وانه له ناو ببات. ئێمه ئه‌و كوردانهین كه ده‌مانه‌وێت به ئیراده‌ی ئازاد له كوردستان بژین، بۆ ئه‌وه تێده‌كۆشین و نامانه‌وێت كه‌س ئێمه به‌ڕێوه‌ببات. رێبه‌رمان له به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ده‌وڵه‌تی توركی ره‌تكرده‌وه، ئه‌شكه‌نجه ده‌كرێت. ئێمه هێز له پاڕادایمی رێبه‌رایه‌تی وه‌رده‌گرین. خۆی له‌خۆیدا ئه‌وه‌ی به فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌جوڵێته‌وه، بۆ ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌وه ده‌بێته دوژمن".
فه‌رمانده‌ی یه‌ژه‌ئاستار باسی له‌وه‌كرد، سوپای توركی داگیركه‌ر هێزه‌كانی له هه‌ندێك شوێن داناوه و وتی، "كاتێك خۆی له ده‌رگای تونێله‌كانی شه‌ڕ نزیك ده‌كاته‌وه، هه‌ڤاڵانمان لێیان ده‌ده‌ن، ناتوانن له تونێله‌كانی شه‌ڕ نزیك ببنه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به سه‌ر هه‌ندێك شوێندا بگرێت، كیمیایی به‌كارده‌هێنێت، ته‌قه‌مه‌نی گه‌وره به‌كارده‌هێنێت. وه‌ك پاره‌كه، ئێستاش به‌رامبه‌ر به تونێله‌كانی شه‌ڕ هه‌موو رۆژێك گازی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت، ته‌قینه‌وه ده‌كات. بووه ٢٦ رۆژ، سه‌ربازه‌كانیان له‌و شوێنانه‌ی دانراون بۆ هه‌نگاوێكیش ناتوانن به‌ره‌و پێش بێن. خۆی له خۆیدا ناتوانن هه‌نگاوێكیش بنێن".
هێزڵ ئۆزگور وتی، كه له هه‌ندێك شوێن سه‌ربازه‌كان له ناو گه‌ریلادا ماونه‌ته‌وه و وتی، "ئێمه گه‌مارۆمان داون. له ناو گه‌ریلادا ماونه‌ته‌وه. له هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌ڤالان لێیانده‌ده‌ن. هه‌لیكۆپته‌ره كۆبراكانیشیان كه هه‌ڵده‌ستن، چه‌كمان هه‌یه، هه‌ڤاڵانمان یه‌كسه‌ر خۆیانی پێده‌گه‌یه‌نن و لێیان ده‌ده‌ن، ناهێڵن سه‌رباز دابه‌زێنن. كاتێك تیمێكی خۆیان له گۆڕه‌پانه‌كه داده‌نێن، كامێرا، سه‌گ، ئامێری سێنسۆر و ته‌لبه‌ند داده‌نێن. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازانیان بتوانن له‌وێ بمێننه‌وه، به‌ڵام ئێمه هه‌موو ئه‌و رێوشوێنانه پوچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌ڤاڵان هێرش ده‌كه‌ن، گورز ده‌وه‌شێنن، ده‌كوژن و بریندار ده‌كه‌ن، كه‌لوپه‌له‌كانیان هه‌ڵده‌گرن. سوپای تورك شۆك بووه و تاساوه، نازانن كه چی بكه‌ن. رۆژانه زۆر گۆڕه‌پان بۆردومان ده‌كه‌ن".
فه‌رمانده ئۆزگور وتی، ئێمه له جوگرافیای خۆمانین، ئێمه له وڵاتی خۆمانین، به‌ڵام ئه‌وان داگیركهرن. لێره دڵسۆزی و هاوكاری راسته‌قینه هه‌یه. له رووی بڕوا و وره‌وه ئه‌وان یه‌كیان گرتووه. ئێمه ئه‌و هێزه‌ش له ئایدۆلۆژیا، رێبه‌رایه‌تی، رێكخستنی خۆمان و گه‌له بهرخودێرهكهمان وه‌رده‌گرین. كاتێك ئێمه گه‌له‌كه‌مان له گۆڕه‌پانه‌كان له ناو چالاكیدا ده‌بینین ئێمه هێزی لێوه‌رده‌گرین. ئێمه به‌ڵێنمان داوه كه دڵسۆزی میراتی شه‌هیدان بین. ئه‌و هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیا، هێرش، سه‌ربازانی دوژمن له به‌رچاومان بچووك ده‌كاته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وین بۆ ئێمه ده‌بێته هاندان".
هێزڵ ئۆزگور ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه گه‌ریلا به هه‌موو جۆره چالاكیه‌ك له داگیركه‌ران ده‌دات و وتی، "له نیشانشكێنی تا سابوتاژ، له چوونه‌سه‌ر تا چه‌كی قورس له دوژمن ده‌درێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كاتێك دوژمن هات، شۆك بوو. به‌وانیان وتبوو، 'ئه‌وان له ئه‌شكه‌وته‌كاندا ده‌بن، ئێمه له ده‌وروبه‌ریان جێگیر ده‌بین و ناهێڵین بێنه ده‌ره‌وه'. نه‌یانده‌زانی كه ئێمه له گۆڕه‌پانه‌كان ئاماده‌كاریمان كردووه، چۆن جێگیر بووین، هونه‌ری ئێمه هه‌یه كه هه‌ركه هاتن ده‌ستوه‌ردان بكه‌ین به‌رامبه‌ریان و لێیان بده‌ین. ئێمه نامانه‌وێت هه‌ندێك ورده‌كاری سه‌ربازی بخه‌ینه‌ڕوو.
هه‌ر شوێنێك كه داگیركه‌رانی تێدا داده‌نرێت له ژێر بۆردومانی هه‌ڤاڵانی ئێمه‌دان. نه‌ده‌توانن به ئاسانی سه‌ربازی تێدا دابنێن، نه كۆبراكانیشیان ده‌توانن به ئاسانی بسوڕێنه‌وه، نه سه‌ربازانیش ده‌توانن بجوڵێنه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه له زاپ ئاسێ بوون".
فه‌رمانده هێزڵ ئۆزگور باسی له‌وه‌كرد كه گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستاریش به ئه‌زمونی ساڵی رابردوویان، به هونه‌ری شه‌ڕ، وێڕای رۆحی ٨ی ئادار به پێداگریی گه‌وره‌وه له ئاستی پێشه‌نگایه‌تیدا له داگیركهرانیاداوه.
هێزڵ ئۆزگور له كۆتاییدا رایگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوودا هه‌ڤاڵان سكۆرسكیشیان خسته‌خواره‌وه. ئه‌وه شتێكی ئاسایی نییه. ته‌كنه‌لۆژیای ناتۆمان بهددهستهوه نییه. كۆبرا ناتوانن بنیشنه‌وه. نزیكه‌ی ٤٠٠ سه‌رباز كوژراون. ئێمه ناهێڵین كه به دڵی خۆیان له زاپ جێگیر ببن. له ماوه‌ی داهاتوودا ئاستی شه‌ڕ به‌رزتر ده‌بێته‌وه. ژیانێكی ئازاد مافی گه‌له‌كه‌مانه. هه‌ر بۆیه ئێمه خۆمان به‌خت ده‌كه‌ین. چی پێویست بێت ئێمه ئه‌وه ده‌كه‌ین. ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه ئێمه ده‌وڵه‌تی تورك له زاپ تێكده‌ده‌ین. ئێمه شاسته‌ی شه‌هیدانی خۆمان ده‌بین".
هـ . ب