هێزەکانی گەریلا لە زاپ هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکی داگیرکەریان خستە خوارەوە
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکیی سوپای تورکی داگیرکەریان لە ناوچەی زاپ خستە خوارەوە. هەلیکۆپتەرەکە هەوڵی دابوو سەرباز لەو ناوچەیە دابەزێنێت.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکیی سوپای تورکی داگیرکەریان لە ناوچەی زاپ خستە خوارەوە. هەلیکۆپتەرەکە هەوڵی دابوو سەرباز لەو ناوچەیە دابەزێنێت.
هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکیی سوپای تورکی داگیرکەر، کاتژمێر ٠١:٣٠ی دوێنێ شەو لە گۆڕەپانی شەهید شاهین لە ناوچەی زاپ لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە کرایە ئامانج و گورزی قورسی لێدرا و بەو هۆیەوە کەوتە خوارەوە.
بەپێی زانیارییەکان، هەلیکۆپتەرەکە کاتێک هەوڵیداوە سەرباز لە ناوچەیە دابەزێنێت لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە کراوەتە ئامانج و گورزی بەهێزی لێدراوە، هەلیکۆپتەرەکە هەوڵیداوە خۆی لە گورزی گەریلا رزگار بکات، بەڵام بەهۆی گورزە کاریگەرەکانی گەریلاکانی کوردستانەوە هەلیکۆپتەرەکە لە ناوچەی کونیشکا بە تەواوی تێکشکاوە و کەتووەتە خوارەوە.
ژ.ت