هێزەکانی گەریلا سوپای تورک تێکدەشکێنن

‌هێزەکانی گەریلا لە ساڵوەگەڕی هەڵمەتی ١ی حوزەیراندا لە ئاڤاشین، زاپ و مەتینا چالاکی کاریگەرییان ئەنجامداو و پیشانیان دایەوە هیچ هێزێک ناتوانێت لە بەردەم هێز و ئیرادەی گەریلادا بووەستێتەوە.

چالاکیەکانی گەریلا

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە. لە بەرامبەردا گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە تاکتیکی داهێنەرانە هێرشەکانی دووژمن پوچەڵدەکەنەوە. بە چالاکیەکانی ئەم دواییە چەندین ئامانجی دووژمنی بەتاڵکردەوە. هێزەکانی گەریلا بە تایبەت لە نێوان ١ بۆ ٦ی حوزەیران چالاکی کاریگەری ئەنجامدا و لە ئاڤاشین، زاپ و مەتینا لە دژی سوپای تورک چالاکی کاریگەری ئەنجامدا. لە هێرشانەدا گورزی کاریگەری لە دووژمن خست، بەشێوەیەک بە یەکجار ١١ سەربازی دوژمن سزادران. هەر مرۆڤێکی ژیر لە دۆخی شەڕی ئەم چوارساڵە بڕوانێت دەبینێت سوپای تورک لە چ دۆخێکی شکستخواردوودایە و جگە لە بێچارەبوون و بێدەرەتانی هیچی دیکەی بۆ نەماوەتەوە.

بە بانگەشە و ڕیکلامکردن هەوڵدەدەن سوپا و تەکنیکی خۆیان سەرکەوتوو پیشان بدەن و ڕاستیەکان پێچەوانە دەکەنەوە. ڕاستییەکە ئەوەیە گەریلا وێڕای ئەو بارودۆخە سەختە چەند بە ئیرادەوە سوپا و تەکنیکەکانی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنێت. گەریلا لە ساڵیادی هەڵمەتی ١ی حوەزیراندا چالاکی سابۆتاژی لە دژی دوژمن ئەنجامدا، گەریلا کە لەمانگی گیانبازی مانگی حوزەیران بە ئەنجامدانی چالاکی کاریگەر پێشوازی لەو مانگە کرد، ئەمەش بە مانای پەیامێکە بۆ دەوڵەتی داگیرکەر. بەگوێرەی درۆکانی دەوڵەتی تورک گەریلا لە هەرێمەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین ماندووە! کەچی دەبینین گەریلا هەر ڕۆژە و چالاکیەکەی کاریگەرتر ئەنجام دەدات. کاتێک مرۆڤ لە چالاکیەکانی گەریلا دەروانێت، دەبینێت سوپای تورک لە هەر دۆخێکدابن و چ تەکنیک و چەکێکیان پێبێت، گەریلا بە چ ئاستێکی بەرەزەوە هێرش دەکات.

هەر کاتێک سوپای تورک هەنگاوێک دەنێت، ڕاستەوخۆ دەبێتە ئامانجی گەریلا

با بگەڕێینەوە بۆ سەر چالاکیەکانی گەریلا لە هەرێمی مەتینا. لە دوای مانگی ئایارەوە جوڵەی سوپای تورک لەو هەرێمەدا زیاتربووە. هەرجارە و رێبازێکی نوێ تاقیدەکاتەوە. دەیەوێت گەریلا لە هەرێمەکە لە ناوببات و بێکاریگەری بکات. دواتر پلانی هێرشکردنە سەر تونێلەکانی شەڕ دادەڕێژت. تا بەر دەرگای تونێلەکان دێت، بە وەڵامدانەوەکانی گەریلاوە بە لوت شکاوی دەگەڕێتەوە. هەوڵدەدات بێتە سەر سەنگەرەکانی گەریلا، کەچی بە تێکشکاوی دەگەڕێنرێنەوە. هەموو ڕێبازێک تاقیدەکاتەوە، کەچی بێ ئەنجام دەبێت. گەریلاکانی ئازادی کوردستان شەڕ و چالاکیەکانی خۆیان بەردەوام دەکەن. هەموو ئەمانەش بەو مانایە دێت دەوڵەتی تورک کە بێچارە و شکست خواردبووە و ناتوانێت بگات بە ئامانجەکەی، لە کاتێکدا بە هەموو ڕێ و ڕێبازێکی نا ئەخلاقیەوە شەڕدەکات. بەڵام ئەو ڕاستییە پشتڕاستبووەتەوە کە هیچ هێزێک و هەر رێبازێک ناتوانێت لە بەرامبەر هێزی بە ئیرادەی گەریلادا بوەستێتەوە.

لە مەتینا هێزەکانی گەریلا هێرش دەکەنە سەر سوپای تورک و گورزی کوشندەیان لێ دەدەن. هێزی گەریلا بە فەلسەفەی ڕیبەر ئاپۆوە، سوپای تورکی تێکوپێک داوە کە پشتیان بە تەکنیکی خۆیان بەستوە. چالاکیەکان زاپ، مەتینا و ئاڤاشین نمونەیەکی ڕوونی ئەم سەرکەوتنانەی گەریلا و شکستخواردووی سوپای دەوڵەتی تورکە. سوپای تورک چیتر ناتوانێت لە خاکی کوردستاندا یەک هەنگاوی تر بنێت و لە حەشارگەکانی بێتە دەرەوە. سوپای تورک لە هەر جێگەیەک کە دەڵێت 'پەکەکەی لێ نیە' هەر لەو جێگەیە گورزی کوشندە دەخوات بە دەستی گەریلا. وەک لە دیمەنە بڵاوکراوەکانی گەریلادا دەبینرێت، سوپای تورک دەکەونە ناو شۆکێکی گەورە و لە کاتانەدا نازانن بەرەو کوێ هەڵبێن. گەریلا بە تەکنیکی مۆدێرنەوە بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێت و سوپای تورک بەشێوەک تێکچوون کە ناتوانن خۆیشیان ڕزگاربکەن. گەریلا لە ئەرز و ئاسماندا بە تەکنیکە مۆدێرنەکانیەوە باڵادەست بووە. ئەمەش وایکردووە کە سوپای تورک هەر هەنگاوێک دەنێت، ڕێک دەبێتە ئامانجی گەریلا.