هێزەکانی کازمی لە دۆهلای شەنگال هێرشیان کردە سەر گەل
سوپای عێراق خۆی لەبەرامبەر ناڕەزایی خەڵکی سنوری شەنگال نەگرت و هێرشی کردە سەر چالاکی هاوڵاتیانی کۆمەڵگەی دۆهلا.
سوپای عێراق خۆی لەبەرامبەر ناڕەزایی خەڵکی سنوری شەنگال نەگرت و هێرشی کردە سەر چالاکی هاوڵاتیانی کۆمەڵگەی دۆهلا.
دوای ئەوەی لە ٢ی ئایاردا لە شەنگال سوپای عێراق هێرشی کردە سەر کۆمەڵگەی ئێزدی، لەبەرامبەردا خەڵک لە ڕێگەی چالاکی جۆراوجۆرەوە هەڵوێستی خۆیان لەبەرامبەر سوپای عێراق ڕاگەیاند.
داواکاری سەرەکی کۆمەڵگەی ئێزدی و خەڵکی شەنگال ئەوەیە کە سوپای عێراق گوند و شارەکان بەجێبهێڵێت و جارێکی تر بە چەکی قورسەوە هێرش ناکاتە سەر گوند و شارەکان.
هەرچەندە سوپای عێراق چەند شوێنێکی بەهۆی کاردانەوە و داواکارییەکان چەند شوێنێکی بەجێهێشتووە، بەڵام هێشتا هێزێکی گەورەی سوپا لە گوند و کۆمەڵگەکاندا ماوەتەوە.
دانیشتوانی کۆمەڵەی دۆهلا لە شەنگال ویستیان ڕێپێوانێک ڕێکبخەن و چالاکی دانیشتن ئەنجام بدەن، بەڵام سەربازانی سوپای عێراق ڕێگریان لە چالاکیی خەڵک کرد و هێرشیان کردە سەر چالاکوانان.
سەربازانی سوپای عێراق ئەو چادرەی کە چالاکوانان لە کۆمەڵگەکە دەیانویست دایبنین، لایان برد و کورسییەکانیان شکاند.
ف.ق