جەمال دەمیر: نابێت مافی هیوا بکرێتە ئامرازی سات و سەودا و بازرگانی

هاوسەرۆکی وانی دەبەپە و یاساناس جەمال دەمیر دەستنیشانیکرد دەبێت مافی هیوا پەسەند بکرێت و نابێت وەک ئامرازی سەودا و مامەڵەی سیاسی بە کاربهێندرێت.

هاوسەرۆکی وانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) جەمال دەمیر دەربارەی بابەتی 'مافی هیوا' و گۆشەگیری بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و جەختیکردەوە لەوەی گۆشەگیری بە چاوپێکەوتنی بنەماڵە و پارێزەران بە کۆتایی نایەت و دەسنیشانیکرد بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت لە ئاشتی کۆمەڵایەتیدا رۆڵ بگێڕێت، دەبێت لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد بێت.

'نابێت مافی هیوا وەک ئامرازێکی سەودایی بەکاربهێندرێت'

دەمیر دەسنیشانیکرد لە کاتی پیلانگێڕی نێونەتەوەییەوە کە لە ساڵی ١٩٩٩دا بە دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ کۆتاییهات، لەو کاتەوە ڕێبەر ئاپۆ هەموو هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی ئاشتی کۆمەڵایەتییە، بەڵام ئەم بانگەوازییانە لە لایەن دەسەڵاتدارییەوە بە گرنگ وەرناگیرێت و وتی: "وەک ئاشکرایە ڕوانگە چارەسەرییەکانی بەڕێز ئۆجالان تەنها پەیوەست بە کورد و تورکەوە نییە بەڵکو بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگییەکی گەورەی هەیە. بۆ کۆی ڕووداوەکانی ناوچەکە چارەسەرییە. پەیوەست بە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان هۆشیاری دا. هەروەک چۆن ئەوەی لەسەر شەڕی سووریاشدا سەرنجی خستەسەر چەند خاڵێک. فکری بەڕێز ئۆجالان زۆر سەنگین و کاریگەرە."

دەربارەی مافی هیوا، دەمیر ئاماژەی بەوەدا نابێت مافی هیوا وەک ئامرازێکی سیاسی بەکاربهێندرێت و داداگا ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە کە مافێکی سروشتیی هەموو زیندانیکراوێکە.

'بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی دەبێت بەڕێز ئۆجالان بە جەستەیی ئازاد بێت'

دەمیر ئاماژەی بەوەدا نابێت گۆشەگیری تەنها لە چوارچێوەی چاوپێکەوتنی بنەماڵە و پارێزەراندا هەڵسەنگێندرێت. جەختی لەوەکردەوە بۆ پێکێهێنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی دەبێت دەرفەتەکان بۆ ڕێبەر ئاپۆ بڕەخسێندرێت و ئەمەی وت: "تەنها بە چاوپێکەوتنی پارێزەران مانایی دەرفەت دان نایەت. بەڕێز ئۆجالان کەسایەتی و دۆخێکی تایبەتی هەیە کە نوێنەرەوەی کۆمەڵگە و سیاسەتە. بۆ ئەوەی بتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت دەبێت بتوانێت ڕووانگەکانی بگەیەنێت بە کۆمەڵگە، یانی دەبێت لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد ببێت."