جەماوەر بەرەو گۆڕەپانی گردبوونەوەی ئازادی لە ئێلیح کەوتوونەڕێ

لە ئێلیح جەماوەر بەرەو گۆڕەپانی گردبوونەوەی 'دیموکراسی و ئازادی' کەوتوونەڕێ.

پلاتفۆرمی رێکخراوە دیموکراتیکەکان لە ئێلیح گردبوونەوەی 'یموکراسی و ئازادی' ساز دەکەن. لە گۆڕەپانی گردبوونەوەکە پلاکاردێک بە نوسراوی ' لە پێناو چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورددا رێپێوانی ئازادییمان بەرفراوان دەکەین' هەڵواسراوە. جەماوەری گەل بەرەو گۆڕەپانی گردبوونەوەکە لە رێدان. گەل پلاکاردەکانی "ئەمە وشیاری گەلە؛ شارەوانیەکانمان چۆڵ بکەن"، "هیچ رێگەیەک بۆ قەیوم بوونی نییە، قەیوم تاڵانکارییە" و "چارەسەریش و موخاتەبیش دیارە"یان بەرزکردووەتەوە.

ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی هەرێمەکە لە شارەکانی دەوروبەرەوە لە چوارڕێیانی حەسکیف کۆبوونەوە و گۆڤەند دەگێڕن. ئەو گروپەی لە سێرتەوە هاتوون پلاکاردی " لە دژی زەوتکردنی ئیرادە خۆڕاگری دەکەین و سەردەکەوین، لە بری قەیوم ؛ دیموکراسی"یان بەرزکردووەتەوە و ئامادەکاری دەکەن بۆ چوونە ناو گۆڕەپانەکە. دایکانی ئاشتی و ژمارەیەکی زۆر ژن لە ریزی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد لە پارکی یەڵماز گونەی بەشدارن. ئەو ژنانە بە جلوبەرگی نەتەوەیی کوردییەوە بەشدارییان لە گردبوونەوەکە کردووە.

ئەو جەماوەرەی لە سەرووی حەسکێفەوە بەرەو گۆڕەپانەکە کەوتوونەڕێ لە خاڵی پشکنین رێگرییان لێکرا. لەبەرامبەردا هاووڵاتیان لە ئۆتۆمبێلەکانیان دابەزیون و بە دروشمی "ئێمە بە بەرخودان سەردەکەوین" بەرەو ئێلیح دەستیان بە رێپێوان کردووە.

هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەمئۆگیولاری و هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان جیدەم کلیجگون ئوچاریش روویان کردووەتە گۆڕەپانی گردبوونەوەکە.

رۆیشتن بەرەو گۆڕەپانی گردبوونەوەکە بەردەوامە.