جەنگاوەرانی ھەبەدەھە لە مێردین چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی 'ڕێبەر ئامانۆس' سەر بە ھەبەدەھە ڕایانگەیاند، بە کۆکتێل مۆلۆتۆڤ لە مێردین لە دژی بنکەیەکی پۆلیس چالاکییان ئەنجامداوە.

جەنگاوەرانی 'ڕێبەر ئامانۆس' سەر بە بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (ھەبەدەھە) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، بەهۆی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە مێردین چالاکیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "توڕەییمان بەرامبەر بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم زۆرە! بۆ شەرمەزارکردی، هەموو شوێنێک دەکەینە گۆڕەپانی چالاکی. ئێمە هاواری گەلی کورد کە دەڵێن 'ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک و ڕەش بکەن' دەگەیەنینە هەموو شوێنک! ئاگری توڕەییمان دوژمن دەسوتێنێت!".

لەبارەی چالاکییەکانی مێردین ئەم زانیاریانە خراوەتەڕوو:

"2ی تشرینی یەکەم لە تەواوی مێردین بە کار و خەباتی پڕوپاگەندە و نووسین پیلانگێڕی نێونەتەوەییمان بەنەفرەت کرد".

شەوی ٣ی تشرینی یەکەم، لەسەر ڕێی نسێبین/ ڕێگەی ئاوریشم، بە کۆکتێل مۆلۆتۆڤ هێرشمان کردە سەر بنکەی پۆلیس. پۆلیسی فاشیست بە ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە وەڵامی چالاکییەکەمانی دایەوە. دوا ئەوە پێکدادان ھاتە ئاراوە، جەنگاوەرانمان بە سەلامەتی ناوچەکەیان بەجێهێشت".

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، بەو چالاکیانە ھەم پیلانگێڕی نێونەتەوەی ٩ی تشرینی یەکەم-مان شەرمەزار کرد، کە لە دژی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا، هەمیش سڵاومان لەو چالاکییە گیانبازیە کرد، کە هاوڕێیانی هەپەگە لە 'تابوری نەمیران' ئەنجامیاندا.