جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە دژی هێرشی داگیرکاری چالاکیان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی عەمرە بۆرای هەبەدەهە لە دژی هێرشی داگیرکاری لە کۆجاعەلی بورسا چالاکیان ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی عەمرە بۆرای تەڤگەری شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە بەرانبەر هێرشی داگیری دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا لە کۆجاعەلی بورسا چالاکییان ئەنجامدا.

سەبارەت بە چالاکییەکە ئەم زانیارییانە بڵاوکرایەوە:

“لە شەوی ١٧ی کانوونی یەکەم لە ناوچەی ئینگۆلی بورسا فرۆشگایەکی مۆبیلیات سوتێنرا.

هەروەها هەمان شەو لە ناوچەی چایرۆڤای کوجاعەلی بارهەڵگرێکی کۆمپانیای بارسان لۆجستیک سوتێنرا.

جەنگاوەران لە دوای چالاکییەکان بە سەلامەتی گۆڕەپانەکەیان بەجێهێشت."