جەنگاوەرانی ماک لە ئامەد کامێرایەکی چاودێریان تێکشکاند و لە سێرت پانکارتیان هەڵواسی

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان ماک ڕایانگەیاند؛ وەک بەشێک لە چالاکیەکانی ئازادیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئامەد کامێرایەکی چاودێریان تێکشکاند و لە سێرت پانکارتیان هەڵواسی.

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان ڕایانگەیاند؛ بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم و داوای ئازادیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە ئامەد و سێرت دەستیان بە چالاکیی کرد.

هەروەها ماک ڕایگەیاند: "لە ٩ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ٠٧:٠٠، هێزەکانمان لە دژی ئەو کەرەستە تەکنیکییانەی داگیرکەران کە لە ناوچەی شەهید باران لە هەزەخی ئامەد جێگیریان کردبوو، چالاکیان ئەنجامداوە. ئەم ئامێرە تەکنیکیانە لە دژی گەریلاکانی ئازادی بەکار دەهێنریت و لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستنیشان کرا و تێکشکا.

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەین بەرامبەر ئەو ئامێرە تەکنیکیانەی(کامێرای تایبەتی چاودێری) کە لە دژی گەریلاکانی ئازادی بەکاردەهێنرێن، لە هەر کوێ بینیان بە شێوەیەکی گونجاو لەناوی ببەن."

"هەروەها لە ٨ی تشرینی یەکەم، جەنگاوەرانمان لە ناوچەی ناوەند ئالانی مەهسرت پانکارتی "ئێمە پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم-مان لەبیر نەکردووە، بژی ڕێبەر ئاپو" هەڵواسی.