کاڵکان: شەڕ بە هەموو ناوچەیەکدا بڵاودەکەینەوە

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ڕایگەیاند، شەڕ بە هەموو ناوچەیەکدا بڵاو دەکەنەوە، دەیگەیننە ناو گەورە شارەکانی تورکیا و ڕاشیگەیاند، ئەگەر پەدەکە چالاکانە بەشداریی شەڕەکە بکات، ئەوا بە باشوریشدا بڵاودەبێتەوە.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ڕایگەیاند، شەڕ بە هەموو ناوچەیەکدا بڵاو دەکەنەوە، دەیگەیننە ناو گەورە شارەکانی تورکیا و ڕاشیگەیاند، ئەگەر پەدەکە چالاکانە بەشداریی شەڕەکە بکات، ئەوا بە باشوریشدا بڵاودەبێتەوە.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەشداریی لە بەرنامەی تایبەتی تەلەفزیۆنی مەدیا خەبەر دا کرد و سەبارەت بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانی دژ بە گۆشەگیری، هێرشکردنە سەر ناوچەکانی گەریلا و بەرخودان لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.

"بەرخۆدانی ئیمراڵی لە ئاستێکی بەرزدایە"

کاڵکان سەرەتا گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی هەڵسەنگاند و ئەوەی بەبیرهێنایەوە، کە پارێزەران و داواکارییەکانی بنەماڵە بۆ چوونە ئیمرالی بە پاساوی بێ بنەما ڕەتکراونەتەوە و وتی: "پێشتر دەیانوتیان، کەشتییەکە خراپە" و ئێستا دەڵێن 'سزای دیسپلینە'.

ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە وتوویەتی، کە هیچ یاسا و دادپەروەرییەک لە ئیمرالیدا نییە. لە سەرەوە بۆ خوارەوە سیاسەت هەیە، بەرخۆدان هەیە، تێکۆشان هەیە. لەبەر ئەوەش ئەوە لە توندترین ئاستدا بەردەوامە. واتە مرۆڤ دەبێت بەم شێوەیە لە دۆخەکە تێبگات. ئەوەش دەریدەخات، کە هەڵوێستی حکومەت و دەوڵەتی ئێستا، تێکۆشان لە ئیمرالی لە قوڵترین و بەرزترین ئاستدا بەردەوامە، ڕێبەر ئاپۆ لە دژی هەموو جۆرە گوشارێکی فاشیستی، داگیرکاری، پاکتاوکردن،دەروونی و جەستەیی خۆڕاگری دەکات. پێویستە بەو شێوەیە لەوە تێبگەین. بۆیە جەخت لەسەر بارودۆخی ئیمرالی دەکەینەوە، تێدەگەین دۆخی سیاسی و سەربازی چۆنە، ڕێبەر ئاپۆ چۆن هەڵوێست وەردەگرێت و چۆن گوشاری لەسەر دەکرێت و چۆن بەرگری و بەرخودان دەکات. بە ناوی گەل و بزووتنەوەکەشەوە هەوڵدەدەین لە بەرزترین ئاستدا لە بەرخۆدانی رێبەر ئاپۆ تێبگەین و بەهەمان شێوە بەرگری و بەرخودان بکەین.

تێکۆشان لە دژی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە ئیمرالی لە بەرزترین ئاستدایە. ئێمە ئەمەمان لە نەورۆزدا بینی، ئەمەمان لە ٤ی نیسان دا بینی، لە ٨ی مارس دا بینیمان ژنان هەڵوێستی خۆیان نیشاندا. گەلی کورد و دۆستانی کورد هەڵوێستیان هەیە. ملیۆنان و دەیان ملیۆن کەس هەڵوێستیان نیشاندا.

"هەڵوێست لە بەریتانیا گرنگە"

لەو چوارچێوەیەدا دوران کاڵکان تیشکی خستە سەر هەڵمەتەکان و کەمپەینیەکانی ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: "لەم دواییانەدا یەکێتیی پەروەردەی نیشتمانیی بەریتانیا هەڵوێستی گەورەیان وەرگرت و داوای ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆیان کرد. ئەمە بارودۆخێکی زۆر مانادار بوو، بارودۆخێکی زۆر بەنرخ و هێژایە. پێشتر سەندیکا کرێکارییەکانی بەریتانیا هەمان کاریان کردبوو و هەمان هەڵوێستیان نیشاندابوو و ئەمانیش چوونە ڕیزی ئەوانەوە. ئەمە هەڵوێستێکی زۆر ڕوونە. داوای ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیان کرد. ئەمە هەڵوێستێکی مانادارە، بەناوی بەڕێوەبەریی پارتەکەمانەوە، بەناوی ڕێبەر ئاپۆوە بەڕێزەوە سڵاو لە بەڕێوەبەران و هەموو ئەندامانی ئەو سەندیکا و یەکێتییانە دەکەم"

'گەریلا هێزی لێپرسینەوەیە'

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لە درێژەی قسەکانیدا بەرخۆدانی گەریلا و تێکۆشانی دژ بە داگیرکاریی هەڵسەنگاند و وتی: "چالاکییەکانی بەرخۆدانی گەریلا بەردەوامە. ئەمڕۆ لە زاپ چالاکی ئەنجام درا و لە ئاڤاشین چالاکی هەیە. گەریلا لێپرسینەوە لە هێرشە فاشیستییەکان دەکات، لێپرسینەوە لە ستەمکاران و لە ئەشکەنجەکاران دەکات. گەریلا هێزی لێپرسینەوەیە. هێزی جێبەجێکردنی دادپەروەرییە. ئەوە کاراکتەر و تایبەتمەندیی گەریلاکانی کوردە. بۆ ماوەی ساڵێک لەو هێڵەدا پاڵەوانی و قارەمانێتیی گەورەیان کرد. فەرماندەکان و شەڕڤانانی هەپەگە و یەژاستار شەڕیان کرد. سڵاو لە هەموویان دەکەم. بەناوی بەڕێوەبەریی  حزبەکەمانەوە بەرخودانەکانیان و سەرکەوتنەکانیان پیرۆز دەکەم. لە کەسایەتیی شەهیدانی زەندورا، وەرخەل، تەپەسۆر و مام ڕەشۆ سڵاو لە هەموو شەهیدانی قارەمانی ئەم بەرخۆدانە دەکەم بە ڕێز و سوپاس و پێزانینەوە یادیان بەرز رادەگرم".

بەرێبازی سەركەوتنی گارە و بەقارەمانیەتی بەرخۆدان

دوران كاڵكان بەبیریهێنایەوە، كە هێرشی داگیركەران لە ٢٣ی نیسانی ساڵی پێش دەستی پێكرد، ساڵێكی بەسەردا تێپەڕ بوو  و ووتی:"قۆناخی ١٠ی شوبات لەگارە دەستی پێكرد. لەنێوان ١٠ ـ ١٤ی شوباتدا بوو. فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە بۆ ئەوەی گەریلا بێ كاریگەر بكات و بزوتنەوەی ئازادی بەتەواوی بێكاریگەر بكات هێرشی كرد، بەڵام لەوێدا بنكەوت. شۆڕش بەیتوشەباب و ئەو هەڤاڵانەی لەگەڵیدا شەهید بوون بەرێزداری و حۆرمەتەوە یادیان دەكەمەوە. واتا قۆناخەكەیان دەستنیشانكرد. گۆڕانكاریەك روویدا. ئەو گۆڕانكاری چی بوو؟ هێرشی توركی فاشیست و دەوڵەتی تورك شكا و بنكەوتن. گەریلا دەربازی قۆناخێك و پۆزسیۆنی هێرش بوو. بوونە خاوەن دەستپێشخەری. ئەو قۆناخەی لەنێوان مانگی شوباتی ٢٠٢١دا روویدا بەمشێوەیە بوو. لەدژی هێرشی داگیركەری لەسەر مەتینا، زاپ و ئاڤاشین كە لە ٢٣ی نیساندا دەستی پێكرد، بەرخۆدان لەسەر ئەم بنەمایە پێكهات. ئەوەی راستی بێت فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە بەهێرشێكی وەها داگیركەری دەیانووێت، بنكەوتنی خۆیان لەگارە پەردەپۆش بكەن و سەر بگرن، جۆش بگرن و لەسەر ئەوەش سیاسەت بكەن. تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی ئەگەر لەگارە سەربكەوتبان دەیانوویست بەمشێوەیە بكەن. ویستیان هەمان رێبازی گارە لەهێرشی داگیركەری خۆیان لەمەتینا و زاپ و ئاڤاشیندا بەرێوە ببەن، بەڵام گەریلاكان لەگارە سەركەوتن، لەرێبازی سەركەوتنی مەتینا، ئاڤاشین و زاپیش بەرخۆدانی خۆیان بەردەوام بكەن. ساڵێك بەمشێوەیە و بەشێوەی هەری بەهێز تێپەڕ بوو. گەریلا دەستپێشخەریان خستە دەستی خۆیان.

ئیرادەی فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە بنكەوت

كاڵكان ووتیشی، فیدایبوونێك لە ئاستێكی هەرە بڵنددا بەجێ گەینرا و رایگەیاند؛ رۆحی فیدایی ئاپۆپی جارێكی تر نیشانی دا كە دەتوانن هەرشێوە هێرش و پەلامارێك شكست پێبهێنن. لەساڵی ٢٠٢١دا لەنێو بەرخۆدانی گەریلادا ئەنجام و ئەزموونی باش وەرگیراوە. فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە زیاتر بەرەو هەڵوەشاندنەوە چوو. ئێدی ئێرادە و دەستپێشخەری فاشیزم بنكەوتووە. هەركەس دەڵێت، كە بەرەو بنكەوتن مل دەنێت. ئەوانیش بۆ خۆیان ئەمە پشتڕاستدەكەنەوە. ئەوەی ئەم رەوشەی خۆڵقاند، بەرخۆدانی گەریلا بوو. بنكەوتنی فاشیزم لەگارە، مەتینا، ئاڤاشین و زاپە".

دەوران كاڵكان بەبیریهێنایەوە، ئەوان رایانگەیاندوە، بەدەستپێكردنی نەورۆز دەستیان بەقەڵەمبازی ساڵی ٥٠هەمینی خۆیان كردوە و وتی: "ئامانجی قەڵەمبازەكەش بەمسۆگەری ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە. ئێمە دەربازی ساڵێكی بەمشێوەیەی تێكۆشانمان بووین. هەر رۆژێك ئەم ساڵە بۆمان نەورۆزە، هەر شوێن، شوێنی بەرخۆدانە. گەریلا لەسەر ئەم بنەمایە، پێشەنگایەتی ئەم بەرخۆدانە دەكات".

ئێمە شەڕ دەربازی هەموو شوێنێك، تەنانەت ناو توركیاش بكەین

كاڵكان دەستنیشانیكرد، بەوانە و ئەزموونێك كە لەساڵی رابردوو وەرمانگرتووە، بەرێباز، تاكتیكی هەرە راست و گۆنجاو و بەهێزتر ئەمەش ئەنجامبدەین و وتی:"بێگۆمان ئەمە تەنیا بەمشێوەیە سنوردار نەبێت. شەڕ تەنیا لێرەدا راناوەستێت، ئێمە ئەمەمامن بەباشی تێگەیشتووین و بینیمان. لەگۆڕان و گۆڕانكاریەكاندا، لەنوێوە دامەزراندنەوە ئێمە هاتووینە ئاستێك. دۆژمن دەیەوێت ئێمە لەهەندێ هەرێمدا گەمارو و سنوردار بكات و بەمشێوەیەش ئێمە بخاتە ناو شەڕی سەنگەر بەسەنگەرەوە، بەڵام ئێمە ئەم شەڕە بكشێنینە هەر شوێنێك و هەموو شوێنێك بكەینە گۆڕەپانی شەڕ. بەگوێرەی ئەمەش شەڕ بڵاو دەبێتەوە. واتا لەم قۆناخەدا هێرش تەنیا لەهەرێمی پاراستنی مەدیا بەرێوە ناچێت. لەهەر شوێنێك كە فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە هێرش بكەن، شەڕ لەوێدا روو بدات. لەباكور و لەتوركیاش شەڕ رووبدەن. شەڕ دەربازی ناوخۆی توركیا ببێت، لەشارە گەورەكاندا شەڕی هەرە بەكاریگەر روو بدات. لەشارەكان و لەدەشتایەكاندا و لەچیاشدا شەڕ بەرێوە بچێت. واتا ئامادەكاری بەگوێرەی ئەمە كراوە. خەیاڵەكانی پێشوویان هەموو واڵا و پووچن. پێشتر نزیكبوونێكی وەها هەبوو. ئێمە رەوشەكەمان بەباشی تێنەگەیشتبووین و بەپەلە نەماندەتوانی گۆڕانكاری پێویست ئەنجامبدەین، بەڵام ئێدی ئەو رەوشە گۆڕاوە. ئێدی دەستپێشخەری لەدەستی گەریلادایە. گەریلاش پاراستن نا، بەڵكۆ هێرش دەكات و هێرشیش بكات. لەو شوێنیەی كە هیچ گۆمان ناكەن، لەو شوێنەی كە هیچ ئامادەكاریەكتان نییە لەوێدا هێرش بكات.

كتوپڕ هه‌ستی پێده‌كات كه‌ گورزی گه‌ریلای به‌ركه‌وتووه‌. واته‌ شه‌ڕ ته‌نیا له‌ به‌ره‌ی شه‌ڕ دا نییه‌، ته‌نیا له‌ سه‌نگه‌ری دیاری كراودا نییه‌، له‌ باكوری كوردستان و هه‌موو ناوچه‌یه‌كی توركیا، له‌ هه‌موو شوێنێك كه‌ ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌رمان، له‌ شاڕه‌كان شه‌ڕ ده‌كرێت. هه‌موو شوێنێك گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌. ئێمه‌ هێڵێكی به‌رخودانی به‌و جۆره‌ به‌ پێشه‌نگایه‌تی گه‌ریلا ده‌خوڵقێنین. بۆ ئه‌وه‌ش له‌ ئاستێكی باشدا ئاماده‌كاری كراوه‌. له‌ هه‌ر شوێنێك كه‌ هێرش بكرێت له‌ ئاستێكی زۆر به‌هێزدا ئه‌و هێرشه‌ تێكده‌شكێنرێت، كارێكی پێبكرێت كه‌ چیتر نه‌توانێت هێرش نه‌كاته‌وه‌. ئه‌وه‌ش به‌س نییه‌، ئه‌وان ده‌ڕوخێن. فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێت و ده‌ڕوخێت، سیستمی ئه‌شكه‌نجه‌ ئیمراڵی تێكده‌شكێنرێت و له‌ناو ده‌چێت. له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ كوردستان ئازاد ده‌كرێت. توركیای دیموكراتیك و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیموكراتیك ساز ده‌كرێن. جگه‌ له‌مه‌ هیچ ئه‌نجامێكی تر قه‌بوڵ ناكرێت.

'با كه‌س لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ نه‌كات'

ده‌وترێت كه‌ توركیا خۆی بۆ هێرشی نوێ ئاماده‌ ده‌كات (چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه‌ی ١٧ ی نیسان ئه‌نجامدرا). ئێمه‌ نازانین كه‌ ئه‌وه‌ چه‌نده‌ ده‌كرێت، به‌ڵام به‌ر له‌ هه‌موو شتێك ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵێم، فاشیزمی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ له‌ ساڵی ٢٠٢١ له‌به‌رامبه‌ر گه‌ریلادا تووشی شكست بوو.

ئه‌وه‌ شاكرایه‌، فاشیزمی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ سه‌روبن بووه‌. ده‌بێ هیوا هیچ چاره‌سه‌ریه‌كی له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌چنرێت. به‌ كه‌ڵكی كه‌س نایات. با كه‌س لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ نه‌كات. ئه‌وانه‌ كه‌ ده‌ڵێن 'ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ درێژه‌ به‌ په‌یوه‌ندی ده‌ده‌ین، دواتر سودی لێوه‌رده‌گرین' بیركردنه‌وه‌یان هه‌ڵه‌یه‌. ره‌نگه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ندێك قازانجی رۆژانه‌ به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام دوا رۆژه‌ چه‌ند هێنده‌ زیان ده‌كه‌ن. به‌ر له‌ هه‌موو شتێك ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانن. ده‌بێت كه‌س لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ نه‌كات. به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ خۆیان ده‌ڵێن كه‌ كوردن پێویسته‌ ئه‌وان لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ نه‌كه‌ن.

'په‌ده‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌و شه‌ڕه‌'

په‌یوه‌ست به‌ په‌ده‌كه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌ ده‌وترێت كه‌ ئه‌وان پێكه‌وه‌ هێرش ده‌كه‌ن. ئێمه‌ چاودێری ده‌كه‌ین. راستییه‌كه‌ چییه‌ ئێمه‌ به‌ ته‌واوه‌تی نایزانین. له‌لایه‌ن په‌ده‌كه‌وه‌ لێدوانی دیاری و ئاشكرا نادرێن. زانیارییه‌ك كه‌ رای گشتیی قایل بكات بوونی نییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ ده‌ڵێم، په‌ده‌كه‌ خۆی له‌ خۆیدا به‌ رێگا و شێوازێك له‌ ناو ئه‌م شه‌ڕه‌دایه‌. عێراقیش به‌شداره‌. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك ده‌توانێت له‌ هه‌فتانین تا خواكورك خۆی بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و ناوچانه‌، ئه‌گه‌ر ده‌توانێت ئه‌و هه‌موو هێرشانه‌ بكات، له‌و كاته‌دا ئه‌مه‌ به‌ رێگه‌پێدان و پشتیوانی په‌ده‌كه‌ و كاربه‌ده‌ستانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت. تائێستا به‌م جۆره‌یه‌. هه‌ر بۆیه‌ش تا ئاستێك خۆی له‌ خۆیدا له‌ ناو شه‌ڕدان. له‌لایه‌كی تره‌وه‌ نازانین كه‌ به‌ پلانێكی هاوبه‌ش هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر گه‌ریلا یان نا؟ ئێمه‌ ئه‌وه‌ نازانین و چاودێری ده‌كه‌ین و لێی ورد ده‌بینه‌وه‌. به‌ڵام شتێكی به‌و جۆره‌ ده‌بێته‌ كاره‌سات. پێویسته‌ به‌وه‌ بزانن. له‌ دۆخێكی به‌و جۆره‌دا شه‌ڕ ته‌نیا له‌ هه‌فتانین تا خواكورك نابێت، به‌هه‌موو شوێنێكدا بڵاوده‌بێته‌وه‌، به‌ ته‌واوی باشور دا بڵاوده‌بێته‌وه‌. له‌ وه‌ها دۆخێكدا زیانی هه‌ر گه‌وره‌ به‌ باشور ده‌گات. پێویسته‌ گه‌لی باشور، گه‌له‌كه‌مان ئه‌و راستیه‌ بزانێت و به‌ راستیش دژی په‌ده‌كه‌ بوه‌ستێته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ چۆن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ولێریان هێناوه‌، ده‌توانن رێگه‌شی لێبگرن.

'به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ده‌كه‌ ده‌بێت باش لێكدانه‌وه‌ بكات'

با بَنه‌ سه‌ر په‌ده‌كه‌. ده‌وترێت كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رزان و كه‌مبایه‌خ پشتگیرییان كردووه‌، پشتگیری ده‌كه‌ن. پێویسته‌ به‌وه‌ بزانن، شه‌ڕ وه‌ك پێشوو نابێت. ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ و په‌ده‌كه‌ شه‌ڕی یه‌كتر بكه‌ن، ره‌نگه‌ دۆخێكی به‌و جۆره‌ رووبدات كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی ناڕوون و نادیار بێت. ئه‌گه‌ر په‌ده‌كه‌ پێی وایه‌ كه‌ شه‌ڕ به‌كه‌ڵكیان بێت، له‌و كاته‌دا خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن. له‌ئێستا به‌دواوه‌ كه‌س ناتوانێت به‌ په‌تی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ بگاته‌ هیچ شوێنێك. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پشت به‌ هێزێكی له‌و جۆره‌ ببه‌ستێت و هێرش بكاته‌ سه‌ر گه‌ریلا، له‌و كاته‌دا هه‌موو شوێنێك ده‌بێته‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ. ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س هه‌ڵسنه‌ سه‌ر پێ. نازانرێت كه‌ ئه‌نجامێكی چۆنی لێده‌كه‌وێته‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موو كه‌س وشیارن بن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ده‌كه‌ ده‌بێت باش لێكدانه‌وه‌ بكات. ده‌بێت به‌ راستی و دروستی هه‌ڵیبسه‌نگێنێت. ئه‌گه‌ر لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ بكات له‌ ژێری ده‌رناچێت".

دوران كاڵكان له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا ١ی گوڵان رۆژی تێكۆشان، هاوپشتی و یه‌كێتی له‌ كرێكاران، ره‌نجده‌ران و گه‌لان پیرۆز كرد.

ژ.ت / هـ.ب