کاڵکان: کاتێک کە ئێمە دەکەوینە ١ی گوڵاندا، پێویستە بزوتنەوە سۆسیالیستیەکان، دۆخی خۆیان لەم چوارچێوەیەدا بۆ بەرنامە، سیاسەت، رێکخستن و چالاکی بگۆڕن و بەم پێیە شیکردنەوە بکەن. تا چ رادەیەک ئیکۆلۆژیە؟ تا چەند شۆرشی ئیکۆلۆژی ئەنجام دەدەن؟ لەبەرانبەر تاڵانی ئیکۆلۆژی تا چ رادەیەک رێکخستنکرا و تێکۆشەن؟ پێویستە وڵامی ئەم پرسانە بدەن.
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیکرد و یەکی گوڵان ڕۆژی کرێکار و ڕەنجدەران، پێشکەوتنی بە پارادیگمای ئازادی ژنان، ژینگە و دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نرخاند.
لە بەشی یەکەمی قسەکانیدا کاڵکان رایگەیاندبوو، یەکی گولان سەمبوولی هەرە بەهێزی تەڤگەری سوسیالیزم و گلۆبالە. لەکاتی ڕێکەوتنی سوسیالیزم و دواکەوتووی کاپیتالیزم لە دژی سوسیالیزم بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکات، گەلێک لە بەهاکانی سوسیالیزمی لەبن هەڵکەند و یان بێکاریگەری کرد، بەڵام سەرەڕای ئەوەش گرینگی و کاریگەری یەکی گوڵان ناتوانێت کەم بێتەوە. سەرەرای هەموو جۆرە هێرشێک بۆسەر یەکی گولان دڵ و مێشکی کرێکاران و رەنجدەران، ژنان و گەنجان بەردەوام نوێ مایەوە. ڕۆح، هەست، فکر و هەڵویستی ئەوان دەستنیشان دەکات. لە دژی هەر جۆرە هێرشێک هزر و تێکۆشانی سوسیالیزم خۆی بە هێز هێشتووەتەوە. هیچ هێرشێک ناتوانێت کاریگەری یەکی گوڵان کەم کاتەوە، ناتوانێت بێ بەهای بکات. ناتوانێت لە پیش خوێندنەوەی سروودەکانی یەکی گولان ببنە ئاستەنگ.ناتوانن لەهەمبەر ملیۆنان مرۆڤ کە داوای ئازادی، یەکسانی و سوسیالیزم دەکەن خۆیان بگرن. هەر بۆیە یەکی گولان هەموو کاتێک نوێ دەمێنێتەوە، بۆ نوێ کردنەوەی تەڤگەری سوسیالیستی و تێکۆشانی دیموکراسی و یەکسانی، بۆ بەرێکخستن کردنی و تێکۆشەڕی بەردەوام بووەتە هێزی پێشەنگ.
بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکە بەم شێوەیەیە:
بۆ جێبەجێکردنی هەژموونی سۆسیالیزمی نوێی رێبەر ئاپۆ، پێویستە بە جێبەجێکردنی لایەنی سەرەکیە کە ئەویش ئازادی ژنانە. هیچ گەشەدانێکی کۆمەڵایەتی کە پشت بە ئازادی ژنان نەبەستێت، لە راستیدا نابێتە ئازادی و یەکسانی و ناتوانێت ببێتە بناغەی کۆمەڵگای دیموکراتی. ئازادی ژنان بە تەنها لەسەر یەکسانی ژیانی زایەندی دوو زایەنگ جێبەجێ نابێت. بە پێچەوانەوە لەسەر بناغەی ئەوەیە کە کۆیلەکردنی ژنان هەژموون و سیاسەتی پیاوسالاری، لە جیهانی ڕۆح، هەست و هزر تا ژیانی ماددی لە رووی لاوازکردنی هەبوون و کاریگەری ئەو و لەناوبردنی ئەوە. لەبەرئەوەش پێویستە مرۆڤ ئازادی ژنان بە تەنها لەسەر یەکسانی مادی و لە ژیانی مادیدا یەکسانی ژن و پیاو، لەسەر بناغەی پێچەوانەی بچووک نەبینێت و شیکردنەوەیی بۆ نەکات. بە تەئکیدی هەڵوێستێکی بەم شێوەیە راست نییە و لەناو سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستدا دەتوێتەوە. تاکەکەسی بۆژووای بچووک و قۆتددان لەلایەن لیبەڕالیزمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دروست دەبێت. لەبەرئەوەشی پێویستە ئازادی ژنان لە ناو هەژموون و سیاسەتی پیاوسالاری پێنج هەزار ساڵە، لەناو هەست، رۆح، هزر، رێکخستن، چالاکی، سیاسەت و هەموو رووەکانی ژیان دەربهێنرێت و بشکێنرێت. لەبەرانبەریدا هەڵوێستی ژنان، هەست و هزری لەناو ژیاندا چالاک بکرێت و پێشەنگایەتی بکات و لەسەر دروستکردنی پەیوەندی کۆمەلایەتی و سیستمی ژیانی نرخاندنی بۆبکرێت. هەموو جۆرە پراکتیکێکی فشار، داگیرکەری و هەژموون بەو شێوەیە دەتوانرێت لەناوببرێت. پێویستە مرۆب ئەم شتە بە یاسا و دەوڵەت و دۆخی مادیەوە نەبەستێتەوە. بەڵێ ئەم شتە بە چاو دەبینرێت، بەڵام لە پشی ئەوش شتانەی کە دیارن، بناغەیەکی رۆحی، هەست و هزر هەیە. ئەو شتەی کە مەترسیە، بناغەی لەسەر فشار، داگیرکەری و کۆیلایەتی دانراوە. لەبەرئەوەش پێویستە ئازادی ژنان وەک هەژموون، تایبەتمەندی و کۆیلایەتی لە هەموو روویەکەوە لەناوببرێت و بەم شێوەیە شیکردنەوەی بۆ بکرێت.
لایەنێکی سۆسیالیزمی نوێی تیئۆری مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کە رێبەر ئاپۆ خوڵقاندویەتی، لایەنی ئیکۆلۆژیەتی کە بە واتای یەکگرتنی سروشت و کۆمەڵگایە. لەبەرچاوە کە هزری ئانالیتیک کە سیستمی دەسەڵاتداری و دەوڵەت دروستی ککردووە، لەسەر بناغەی سیستمی ئایدۆلۆژی و مۆدێرنیتەی کاپیتالیست سروشت چۆن لەناو دەبرێت و لە هەوا تا ئاڤ، لە زەوی تا ژێر زەوی، ظۆن بۆ بەرژەوەندی رۆژانەی بێ پێوانە قڕدەکرێت و لە ئاستێکدایە کە ئیدی ژیان ناتوانرێت بەردەوام بێت. ئەم دۆخە هەموو رۆژێک بەسەدان میکرۆب بەرهەم دەهێنێت. سەرەتا مرۆڤ و بۆ قڕکردنی هەموو زیندەوەران، ژەهراویبوونێک دروست دەبێت. ئەمڕۆ دۆخی کۆرۆنا بەو هۆیەوە دروست بووە و پێویستە بزانرێت کە سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم لەسەر ئایدۆلۆژی ئەندوسترالیزم، ئەنجامی هێرشی داگیرکەری و لەناوبردنی سروشت پێک دەهێنێت. ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکێک لەو بە ملیۆنان میکرۆبانەیە کە ئەو سیستمە دروستی کردووە. هەندێک بە چاو دەبینرێت و هەندێکیش بۆ ئەوەی بەکاردەەێنرێت کە کۆمەڵگا زیاتر بترسێنن و داگیرکەری زیاتر لەسەر کۆمەڵگا جێبەجێ بکەن. زۆر ئاشکرایە کە لەسەرمان هێرشی زۆری ڤایرۆسی بەم شێوەیە هەیە کە ناویان نازانرێت، بەڵام ئەوان دەیانناسن و لە هەموو ساتێکدا هەڕەشە لەسەر ژیانی ئێمەی زیندەوەر دەکەن.
ئەگەر باش سەرنج بدەین، فشار، کۆیلایەتی و ئەو فشارەی کە هەژموون و سیاسەتی پیاوسالاری دروستی کردووە، هەندێک دەبینرێت. لەەبەرانبەر ئەو کردەوانە، ژنان و لایەنە خاوەن ویژدانەکانی ناو کۆمەڵگا و ئەوانی رێز لە ژیان دەگرن، ئەم شتە دەبینن و بە رێکخستن و چالاکیەکان لەبەرانبەری دەوەستنەوە و بەم شێوەیە تێکۆشان بۆ شۆرشی ئازادی و تێکۆشانی ئازادی ژنان دەردەکەوێت. بۆ تێپەڕاندنی کۆیلایەتی ژنان، شکاندنی پیاوسالاری لە ئاستە جیاوازەکاندا لە تێکۆشان، رێکخستنکردن و چالاکی هەن. لەبەرانبەر هەڵوەشاندنی ئیکۆلۆژی کە سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم دروستی کردووە، تێگەیشتن، رێکخستن و چالاکیەکان لەبەرانبەر لاوازە. راستە بزوتنەوە سەوزەکان لەم دواییانەدا هەندێک هەوڵیانداوە. شەپۆلی پاراستنی ژینگە و گۆتوبێژی سەر ئیکۆلۆژی هەیە. بۆ گۆرانکاری و راستکردنەوەی یاساکانی دەوڵەتان، سنورداکردنی هێرشەکانی سیستمی مۆدێرنیتەی کاپییتالیست لەدژی سروشت و تاڵانکردنی چالاکی ئەنجام دەدرێن. بەڵام ئاشکرایە کە ئەمە کەمە و بەش ناکات. دەبینرێت کە تێنەگەیشتبوون مەترسی لەسەر هەموو زیندەوەکان هەیە و هەڵوێستی بەرانبەر ئەم مەترسیەش لاوازە. بەم دۆخە رێگری لەم مەترسیە ناکرێت. بە خۆسەرقاڵکردن بە سێبەرەوە، تەنە سەرەکیەکە ناتوانرێت لەناوببرێت. تێکۆشان لەبەرانبەر تاڵانی ئیکۆلۆژی لە زۆر لایەنەوە وەک ئەوە وایە کە سەرنجەکان لەسەر سێبەرەکەیە. تێکۆشان لەبەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک ئەوە وایە کە لەبەرانبەر سێبەری ڤایرۆسەکە تێکۆشان هەبێت. ئەمە بە واتای چی دێتم کێ ئەمەی دروست کرد، چی خوڵقێنرا، چۆن خوڵقێنرا؟ تا ئەم پرسە وڵامنەدرێتەوە، ناتوانرێت بگۆترێت 'چۆن خۆمان بپارێزین' و ئەوەش بە واتای ئەوە دێت کە فشار و داگیرکەری و کۆیلایەتی، لەگەڵیدا زیاتر دەبێت و زیاتر دەکەنە ژێر سیستمی دەسەڵات و دەوڵەت. ئەمە بە واتای تێگەیشتن لە دۆخەکە و تێکۆشان لە بەرانبەری نایێ، بە پێچەوانەوە بە واتای ئەوە دێت کە ئەو شتەی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم دەیەوێت، پێک بهێنرێت و مرۆڤ بەپێی ئەوان بجووڵێنەوە و لە شوێنێک سەری خۆت دانەوێنی و بەپێی داواکاری ئەوان بجووڵێیتەوە. ئەمە دۆخێکی زۆر مەترسیدارە. هەڕەشە لەسەر هەموو زیندەوەرێک هەیە. سیستمی دەسەڵاتداری و دەوڵەت کە پشت بە سیاسەت و هەژمووی پیاوسالاری ئێستا و سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست و بە چەکی ئەتۆمی دەبەستێت گەورەترین مەترسیە بۆ سەر ئیکۆلۆژی. سروشت تاڵاندەکرێت. بۆ کارکردن و بەدەستهێنانی پارە هەموو جێگەیەک هەڵوەشێنراوە و هاوسەنگیەکان تێکدراون. هێرشێکی دڕەندە هەیە. بۆ ئەوەی رێگری لێبکەن، هەوا، ئاو، خاک، بەرد و دار و کانزاکان بە شێوەیەکی بێ پێوانە تاڵان دەکرێن. دیارە کە مرۆڤ ئاگای لەم مەترسیە نیییە. بۆ ئەوەی بیر لە ماددیەت بکەیتەوە، هەموو جۆرە فشار و زۆردەستی و فێڵێک دەکەن. مرۆڤ هاتووەتە ئاستێک کە بە تەنها بیر لەوە دەکاتەوە و ناتوانێت دواڕۆژێک بۆ خۆیان دروست بکەن. مرۆڤایەتی کە بە پێشەنگایەتی بیر و هۆش دەیەوێت نەمر ببێت، ئەمڕۆ لەژێر سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست ناتوانێت، سبەینێی خۆی ببینێت و وایلێهاتووە بیر لە رزگاربوونی رۆژەکەی دەکاتەوە. زۆر ئاشکرایە کە ئەم دۆخە مەترسیدارە و لەدژی راستی مرۆڤە.
رێبەر ئاپۆ سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم وەک شێرپەنجەی سیستمی دەسەڵات و دەوڵەت پێناسە دەکات. ئەو شیکردنەوە و پێناسەیەی رێبەر ئاپۆ هاوارێکە. بۆ ئەو کەسانەی کە ناتوانن بیبینن و قوڵببنەوە و ئەوە بانگەوازی و هاوارێکە.
کاتێک کە ئێمە دەکەوینە ١ی گوڵاندا، پێویستە بزوتنەوە سۆسیالیستیەکان، دۆخی خۆیان لەم چوارچێوەیەدا بۆ بەرنامە، سیاسەت، رێکخستن و چالاکی بگۆڕن و بەم پێیە شیکردنەوە بکەن. تا چ رادەیەک ئیکۆلۆژیە؟ تا چەند شۆرشی ئیکۆلۆژی ئەنجام دەدەن؟ لەبەرانبەر تاڵانی ئیکۆلۆژی تا چ رادەیەک رێکخستنکرا و تێکۆشەن؟ پێویستە وڵامی ئەم پرسانە بدەن. کاتێک پرسێکی بەم شێوەیە دەکەین، ئێمە دەبینین کە بزوتنەوە سۆسیالیستیەکان لەناو دۆخێکی لاوازدان و هێشرا لە سەرەتادان و ناتوانن شتێک بکەن. بەڵام لە ڕووی تئیۆری راست دەڵێن و لە کاتێکدا کە ئەم شتە ببێتە سیاسەت، رێکخستن و چالاکی لە گۆڕەپانەکە ون دەبن و لەناو دەچن.
لەلایەکی دیکەوە لەسەر هێڵی ئازادی ژنان تێکۆشان بە شیوەیە بەرەو پێشەوە دەچێت و لەناو ژناندا بیر و هزرێک دروست دەبێت، ناکۆکیەکان زۆر قوڵبونەتەوە، کۆیلایەتی ژنان و سەروەری پیاو بەو ئەندازەیە زۆربووە، ئیدی هیچ کەسێک ئەم شتە ناشارێتەوە و ناتوانێت ئەمە بشارێتەوە. لەم بارەیەوە دەگۆترێت کێشەی ژنان هەیە، کۆیلایەتی و نایەکسانی هەیە بەڵام بەپێی راستیەکان، تیئۆری، بەرنامە، هێڵی ئایدۆلۆژی، رێکخستن و چالاکی پێشناکەون، بە شۆرشێکی ئازادی ژنانی بەهیز لە بەرانبەر ئەم دۆخە ڕاناوەستن. هەڵویستی تەسک و سار هەیە. زۆربەی ئەوانەش بۆ بەدەستهێنانی هەندێک مافی ژنانە، بەڵام بەشێکی زۆری تێکۆشانی ژنان لەناو سیستمدایە و لەوانەیە مرۆڤ بتوانێت بڵێت، ئەوەش خسمەتی سیستم دەکەن. لەمبارەیەوە هەڵوێستێکی دیاری بزوتنەوەی سۆسیالیستی هەیە کە مرۆڤ ناتوانێت بڵێت کە هێڵی ئازادی ژنان بووەتە بناغەی ئازادی کۆمەڵایەتی، ئەم شتە وەک شۆرشی ئازادی ژنان نەبووەتە ناسنامە و بە دەستنیشانکردنی هێڵی ئایدۆلۆژی بۆ رێکخستن و چالاکی کاریگەری نەگۆڕاوە.
مرۆڤ بە ئاسانی دەتوانێت بڵێت کە چینەکانی کرێکاران و رەنجدەران، بەشەکانی کۆمەڵگا بۆ بەدەستهێنانی مافە دیموکراتەکانی خۆیان، لە رووی رێکخستنی و لەناوبردنی ناکۆکیەکان لەناو کۆمەڵگادا لاوازن و کەموکورتیان هەیە. پارتەکان وەک رابردوو و لەناو کۆمەڵگا و چینەکاندا، ناتوانرێت بگۆترێت کە ئەم بزوتنەوەی سۆسیالیستیانە لە کۆمەڵگا دابڕاون. لەلایەکی دیکەوە هەەندێک رێکخستنی کرێکاری و سەندیکاکان بەشێکی کرێکار و رەنجدەران کۆدەکرێتەوە، بەڵام دیسانەوە دابڕان هەیە، لە بەرنامەی ئایدۆلۆژی و سیاسی سوورە. زۆر جار مرۆڤ بەدەستهێنانی هەندێک دەستکەوت لەلایەک، ناتوانن دەستکەوتەکانیشتیان بپارێزن.
پەکەکە بەم شێوەیە شیکردنەوە بۆ دۆخەکە دەکات. بەم شیوەیەی سەرکەوتنی تێکۆشانی رزگاربوونی کرێکار و رەنجدەران بە ئازادی ژنان و شۆرشی ئیکۆلۆژی دەتوانرێت بگاتە ئەنجام، ئەم شتە وەک گۆشت و نینوک بەیەکەوە بەستراونەتەوە و نابێت لەیەکتری جیابکرێتەوە. بۆ گەشەدانی ناو گۆڕەپانەکان هەوڵدان هەیە. بە تایبەتی لە رووی ژنەلۆژیدا بۆ گەشکردن و رێکخستنکردن شۆڕشی ئازادی خاوەن هەوڵدانێکی بەهیزە. بۆ ئەوەی چینایەتی ناو کۆمەڵگا تێپەڕێندرێت و یەکسانی دروست ببێت، بۆ تێکۆشانی رێکخستنکردنی کرێکار و رەنجدەەران هەوڵ دەدرێت. ئەو جێگەیەی کە لاواز دەبێت، زۆر هەستیار نییە و لەبەرئەوەش ناتوانرێت رێکخستن و چالاکی ئەنجام بدرێت، گۆڕەپانی شۆرشی ئیکۆلۆژیە. لەم رووەوە بە ڕاستی زیاتر کوردستان تاڵاندەکرێت و کەمبوونی هەڵوێست لەبەرانبەر ئەم شتەش بە واتای لاوازبوون دێت. ئێمە وەکک تەڤگەری ئاگاداری ئەم شتەین. لە کۆبونەوەکانی ئەم دواییەی خۆماندا تا ئاستێک ئەم شتەمان کردە ڕۆژەڤ و نیقاش کراوە و بۆ گەشکردنی تێکۆشان لەم بوارەدا بە وڵام دەگەڕێین. ئێمە بە تەئکیدی دەڵێین کە ئەمە دۆخێکی لاوازە و بۆ ئێمە نیشانەیەکی مەترسیدارە.
لەم رۆوەوە گەشکردنی بیر و رێکخستنی ئیکۆلۆژی، تێکۆشان لەبەرانبەر هێرشی تاڵانکاری سەر سروشت و بۆ بەرخۆدانەکەی، پێویستە ئەم شتە وەکە پێویستیەک ببینرێت. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە، پەکەکە ئەم پێویستیە دەبینرێت.
پێویستە مرۆڤ باسی ئەم شتە بکات. پێویستە مرۆب سۆسیالیزم وەک ئایدۆلۆژیان دواڕۆژ نەبینێت. سۆسیالیزم پیشتریش هەبوو. لەو رۆژەوە مرۆڤ و کۆمەلگا هەیە، ئەویش هەیە. کۆمینالیزم، یەکگرتن و دابەشکردن جەوهەری کۆمەڵایەتیبوونە. لەبەرئەوەی مرۆڤیش هەبوونی کۆمەلگایە، سۆسیالیزم شێوەی هەبوونی کۆمەڵگایە. رێبەر ئاپۆ دەڵێت، 'گۆمان لە سۆسیالیزم بە واتای گۆمان لە مرۆڤبوون و هەبوونی کۆمەلگا دێت". هەبوونی کۆمەڵگای مرۆڤ، کۆمەڵگایە، هەبوونی کۆمەڵگایە، ژیان بە کۆمەڵگا دەبێت. لەبەرئەوەش سۆسیالیزم و راستی ژیان لەناو یەکتریدان. تا رۆژی ئەمڕۆمان بەم شێوەیە بووە. ئەمڕۆش خەبات پێویستە بۆ سۆسیالیزم بۆ دواڕۆژ بێت، پێویستە ئەمڕۆ مرۆڤ سۆسیالیزم باش بناسێت، تێیدا بژی و بهێلێت بژی. کەسێکیش دەتوانێت بە سۆسیالیزمی بژی و کۆەمڵگایەک دەتوانێت سۆسیالیست بێت، پارتێک دەتوانێت سۆسیالیتس بێت، گەلێک دەتوانێت پێویستیە ئایدۆلۆژیەکانی سۆسیالیزم لە ئاستێکی گەورەدا جێبەجێ بکات. ئەو شتەی کە سۆسیالیزمی ریال سۆسیالیزم لە پشت شۆرش دەهیڵێتەوە، شۆرش بە دەوڵەت و دەسەڵاتەوە دەبەستێتەوە، تا ئەو شتە ئەنجام بدرێت، شێوەی ژیان نازانرێت و شێوە و ژیانی تاکەکەسی بۆرژووای بچوک پێویستە تێپەڕێندرێت. سۆسیالیزم دۆخێکی بەو شێوەیە نییە کە لە داهاتوودا دەردەکەوێت. پێشتریش هەبووە و پێویستە باش بزانرێت و ژیان بە سۆسیالیزم بکرێت. لەناو پەکەکدا سۆسیالیزم بەم شێوەیەیە. پارتێکیش دەتوانێت سۆسیالیزم جێبەجێ بکات و ئەو شوێنانەی کە کاریگەری پارتەکە هەیەم دەتوانێت، سۆسیالیزم جێبەجێ بکرێت. لە روی ئەکتوەلدا سۆسیالیزم ئەنجامدراوە. لەناو پەکەکدا سۆسیالیزم ئەنجامدراوە. تێیدا هەموو شێوەیەکی تاکەکەسی تێپەڕێنراوە، کۆمینالیزمی دیموکراتی لەسەر بناغەی هاوڕێیەتی پارتی لە ئاستێکی هەرە بەرزدایە، ل هەموو قێزەونی و ژەنگی تاکەکەسی و ژیانی مادی دوورکەوتوەتەوە. سۆسیالیزم لەناو پەکەکەدا جەەوهەر و چوارچێوە و رەگەزی سۆسیالیزمە کە لە داهاتوودا لەسەر هەموو کۆمەڵگا بڵاودەکرێتەوە، هەڵوێستی بناغەی سۆسیالیزمی پەکەکە بەم شێوەیەیە.
ف.ق