کۆڵبەرێک لە مەریوان کوژرا

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند هێزەکانی ئێران دوێنێ شەو لە مەریوان دەستڕێژیی گولـلەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە. لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئەسعەد ئەفرەنجە گیانی لەدەستداوە.

کۆمەڵکوژیی کۆڵبەران

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند هێزەکانی دەوڵەتی ئێران دوێنێ شەو لە گوندی ئەسکۆڵی شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستڕێژیی گولـلەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە. کۆڵبەرێک بە ناوی ئەسعەد ئەفرەنجە کە خەڵکی شاری مەریوانە گیانی لەدەستداوە.

زانراوە ئەسعەد ئەفرەنجە تەمەنی ٢٥ ساڵە و هاوسەرگیری کردووە و مناڵێکی هەیە.

کۆمەڵەکە ڕایگەیاند، لەماوەی ٢ مانگدا لە هەرێمەکانی مەریوان و نەوسود و سەردەشت، لە ئەنجامی دەستڕێژیی گولـلەی هێزەکانی ئێران، ٣ کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە.