لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا لەبارەی ئەو گەریلا شەهیدەوە هاتووە:
"رۆڵەی بەنرخی گەلەکەمان لە مێردین، هاوڕێمان مەمەد جودی فیدایی ئاپۆیی و ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی مێردین ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ شەهید بوو. شێواز و رووداوی شەهیدبوونی هاوڕێمان مەمەد بە هەموو وردەکارییەکانیەوە تائێستا روون نەبووەتەوە و لێکۆڵینەوەی تێدا دەکەین.
هاوڕێمان مەمەد گەنجێکی رەسەن بوو کە رەسەنایەتی و وڵاتپارێزی گەورەی گەلی مێردینی لە کەسایەتی خۆیدا چەسپاندبوو. هاوڕێیەکی رۆشنبیر، زانا، رەنجدەر، فەداکار و پێگەیشتبوو. کاتێک لە بەشی ئەندازیاری وەرگیرا و چووە زانکۆ، بەشداری لە خەباتی گەنجانی شۆڕشگێری وڵاتپارێزدا کرد. بۆ چەندین ساڵ لە ناو خەباتی گەنجاندا بەشداربوو. ژیانی ساختەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و هەموو دەرفەتە مادییەکان و زانکۆی خستە لایەک، تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمانی هەڵبژارد و بووە شۆرشگێڕێکی پرۆفیشناڵ. بەدیلی کەوتە دەست دوژمن و راپێچی زیندان کرا، لەسەر رێبازی فەرهاد کورتای و مەزڵوم دۆغان هەنگاوی نا و لە یەکەم دەرفەتدا خۆی گەیاندە چیاکانی کوردستان و تێکۆشانی خۆی زیاتر گەورەکرد. لە جودی دەستی بە پراتیکی سەرەتایی خۆی کرد، بووە گەریلا، شەڕی کرد، گورزی گەورەی لە دوژمن وەشاند، بە سەختی برینداربوو، بەڵام بێ پسانەوە درێژەی بە تێکۆشاندا. بۆ ئەوەی هەموو ئەرکەکانی بە سەرکەوتوویی راپەڕێنێت، رەنج و هەوڵیدا. بەو ئەزمون و لێهاتووییەی بەدەستیهێنا، بووە فەرماندەیەک کە پێشەنگایەتی بۆ هاورێیانی بکات. بۆ ئەوەی بەشداری لە خەباتی هێزە تایبەتەکاندا بکات و چالاکی فیداییانەی ئەنجام بدات بە پێداگرییەوە پێشنیازی بەرزدەکردەوە. فیداییبوونی کردە شێوازی ژیان و لەڕادەبەدەر تێکۆشا. هاوڕێمان مەمەد کە هەموو کات رووی لە تێکۆشانی باکوری کوردستان بوو، رووی کردە باکور و بووە ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی مێردین. لە مێردین لەو کاتەی لەسەر ئەرکەکەی بوو شەهیدبوو.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێمان، فەرماندەی فیدایی ئاپۆیی مەمەد، خەڵکی وڵاتپارێزی مێردین و سەرجەم گەلی کوردستان دەکەین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان مەمەد جودی بەم جۆرەیە:
ناسناو: مەمەد جودی
ناو و پاشناو: رەمەزان ئاکتاش
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک- باوک: حەمدیە- عەلائەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤/ مێردین