زیندانییەکی سیاسی بە کەلەپچەوە چارەسەری بۆ دەکرێت، باری تەندروستی باش نییە
عەبدولڕەحمان گەمیجیئۆغڵو ٦٧ ساڵان، کە لە زیندانی ئەمنی باڵای وان زیندانیە، تەندروستی بەرەو خراپی دەچێت و سەرباری ئەوەش بە کەلەپچەکراوی لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
عەبدولڕەحمان گەمیجیئۆغڵو ٦٧ ساڵان، کە لە زیندانی ئەمنی باڵای وان زیندانیە، تەندروستی بەرەو خراپی دەچێت و سەرباری ئەوەش بە کەلەپچەکراوی لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
گەمیجیئۆغڵو تووشی شێرپەنجەی کۆلۆن بووە، لە 25 ی تشرینی یەکەمەوە لە نەخۆشخانەی توێژینەوە و فێرکاری کۆلێژی پزیشکی زانکۆی یوزونجو ییل لە بەشی فریاکەوتن چارەسەری بۆ دەکرێت.
گەمیجیئۆغڵو ماوەی چوار ڕۆژە بە کەلەپچەکراویەو لە بەشی فریاکەوتندایە و باری تەندروستی بەرەو خراپی دەچێت.
جگە لەوەش سەرباز لەبەردەم بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە پاسەوانی دەکەن. سەرەڕای مۆڵەتی داواکاری گشتی، بنەماڵەی عەبدولڕەحمان بە زەحمەت دەتوانن سەردانی بکەن.
جێی ئاماژەیە بنەماڵەکەی لە ماوەی چوار ڕۆژدا تەنیا دوو جار توانیان عەبدولڕەحمان ببینن و هەر جاریش تەنیا ٥بۆ ١٥خولەک توانیویانە بیبینن.
کچەکەی عەبدولڕەحمان ڕایگەیاند؛ جەستەی باوکی بەهۆی چارەسەری بەکەلەپچەوە ئاوساوە و باری تەندروستی زۆر قورسە و وتی: "باوکم لە مەترسی مردندایە نابێت بەجێبهێڵدرێت. بەرپرسان، بەتایبەتی وەزارەتی داد دەبێت لەوبارەوە بەپەلە دەست بەهەوڵدان بکەن."