ئێشکگریی ئازادی مەخمور لەگەڵ گرووپی ٩٢ هەمین بەردەوامە

ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ گرووپی ٩٢ هەمین، ٤٦٧ ڕۆژە بەردەوامە.

ئێشکگری ئازادی

ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کرد، لەگەڵ گرووپی ٩٢ هەمین، ٤٦٧ ڕۆژە بەردەوامە.

گرووپی ٩٢ هەمین بە مەراسیمێک لە دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان چالاکییەکەی گرتەئەستۆ، پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لەسەر ناوی گرووپی ٩١ هەمین، دەلیک تۆک قسەی کرد. گوتی: "لە پاش ٤٤ مانگ بیستنی هەواڵی ڕێبەر ئاپۆ و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لە ئیمراڵی مزگێنییەکی گەورەبوو، ئێمەی زۆر دڵخۆش کرد، گەلی کورد لە هەرکوێیەکی دنیابێت دەبێت بە فکر و چالاکی لەپێناو ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان تێبکۆشێت، چونکە ئەوەی فکر و دنیابینیی ئازادیی بە ئێمە بەخشی ڕێبەر ئاپۆیە."

پاشان گرووپی ٩٢ هەمین بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" چالاکییەکەی گرتەئەستۆ.