خانەسۆری شەنگال بۆردومان کرا

دوای بۆردومانکردنی چیای شەنگال و دامێنەکەى، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ٢ جار بۆردوومانی ناوچەی خانەسۆری شەنگالیان کرد.

کاتژمێر ٢٢:٠٠ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی بەرفراوانی کردە سەر شەنگال و کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخمور) و گوندی تەقل بەقل لە دێریک.

بۆردومانی سەر شەنگال بۆ ماوەی زیاتر لە ٣ کاتژمێر بەردەوام بوو.

هەروەها ناحیەی خانەسۆری شەنگالیش ٢ جار و یەک لە سەر یەک بۆردومان کرا.

دەربارەی زیانەکانی ئەو بۆردومانە زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.

ژ.ت