خانەوادەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی هەولێر سەردانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد
خانەوادەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی هەولێر، بۆ چارەنوسی کەسوکاریان سەردانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد.
خانەوادەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی هەولێر، بۆ چارەنوسی کەسوکاریان سەردانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد.
خانەوادەی ئەو کەسانەی لە کۆموڵکوژی هەولێردا شەهید بوون، لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی کۆبونەوە و داواکاریەکیان پێشکەشی پەرلەمان کرد. خانەوادەکان وێنەی شەهیدەکانی هەولێر و خەلیفانیان بەرزکردەوە.
داواکاریەکە کە پێشکەشی پەرلەمانکرا، لەلایەم خەریب محەمەدەوە خوێندرایەوە.
لە داواکاریەکەدا هاتووە؛
" ٢٥ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی هەولێر تێپەڕ دەبێت کە پەدەکە و دەوڵەتی تورک ئەنجامیاندا. لەگەڵ هەموو هەوڵێک چارەنوسیان نادیارە. دەمانەوێت چارەنوسی ڕۆڵەکانمان ئاشکرا بکرێن، حکومەت و دەزگا پەیوەندیدارەکان بە فەرمی وڵام بدەنەوە. ئەگەر شەهیدکراون، شوێنی گۆڕەپانیان و روفاتەکانیان بدەنەوە. ئەگەر لە زینداندان ئازاد بکرێن.
پێویستە کۆتایی بە هەموو داگیرکەری و شەڕێک بهێنرێت، بە تایبەتی داگیرکەری دەوڵەتی تورک. ئەم داگیرکەریە بووەتە هۆی ماڵوێرانی، تاڵانی ژینگە و خاکی کوردسستان. بۆ ئەوەش پێویستە پەرلەمان کار بکات و لێکۆلینەوەی لە قوربانیانی شەڕی ناوخۆ و کۆمەڵکوژی هەولێر بکات و کۆمسیۆنێک پێکبهێنێت. پێویستە سەرۆکی هەرێم بە فەرمی داوای لێبۆردن بکات و پێمان بڵێت کە ئێدی شەڕی کورد و کورد روونادات."
داواکاریەکە رادەستی بەدریە ئیسماعیل بڕیاردەری لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و بەرگری مافەکانی مرۆڤی پەرلەمان و پەرلەمانتاران ئەبوبەکر هەڵەدنی و بالانبۆ محەمەد کراوە.
دوای ئەوەی داواکاریەکە پێشکەشکرا، بالانبۆ محەمەد پەرلەمانتاری یەنەکە قسەی کرد و وتی، " هیوادارم ئەمە بۆ لایەنە سیاسیەکان ببێتە وانەیەک کە ئێدی باسی شەڕی کورد و کورد نەکەن. پێویستە بەم بۆنەیەوە پێکەوە هەوڵ بدەین کە خەباتی رەوانی گەلەکەمان بگاتە ئەنجام. ئەم داواکاریە رادەستی سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم دەکەین و هەوڵ دەدەین رادەستی حکومەتیشی بکەین. وەک لە داواکاریەکەدا هاتووە، ئەگەر نەشماون، پێویستە روفاتەکانیان رادەستی خانەوادەکانیان بکرێتەوە."
ف.ق