خۆڵبارین باشوری کوردستانی داپۆشیوە
خۆڵبارین کە لە هەموو عێراق دەستیپێکردووە، باشوری کوردستانیشتی گرتووەتەوە و بە تایبەتی لە شاری سلێمانی مەودای بینین زۆر کەم بووە.
خۆڵبارین کە لە هەموو عێراق دەستیپێکردووە، باشوری کوردستانیشتی گرتووەتەوە و بە تایبەتی لە شاری سلێمانی مەودای بینین زۆر کەم بووە.
بەهۆی ڕەشەبا و زریانەوە خۆڵبارین لە هەموو عێراق و باشوری کوردستان دروست بووە.
بەپێی سەرچاوەکانی تەندروستی، تاوەکو ئێستا لە عێراق ٢ هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە، بەڵام هیچ ئاماژەیەک بە حاڵەتی گیان لەدەستدان نەکراوە.
لە باشوری کوردستانیش، بە تایبەتی لە سلێمانی، هەولێر و هەلەبجە خۆڵبارین زۆر خەستە و مەودای بینینی زۆر کەم کردووەتەوە.
ناوەندەکانی کەشوهەوا رایانگەیاند، تاوەکو رۆژی چوارشەممە کاریگەری خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و هاوڵاتیانیان ئاگادار کردەوە کە ئەگەر کاری پێویستیان نەبێت لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.
ف.ق