خەڵکی شەنگال: بە ئەندێشەی نەتەوەی دیموکراتیک پیلانگێڕی تێکدەشکێنرێت

چالاکی خێمەدانان لە شەنگال بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک بەکۆتاهات. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "گەر بەرخۆدانمان گەورە بکەین، ئەوا ئازادی خۆمان و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەستەبەردەکەین."

بە پێشەنگایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و تاژێ، کۆمەڵگەی ئێزدی بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان  و ڕێککەوتننامەی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ کە لەدژی دەستکەوتی ئێزدییەکان دانراوە. چالاکی خێمەی شەرمەزارکردن لە باخچەی سەرۆک ئاپۆ دوای ٣ ڕۆژ بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک بە کۆتاییهات.

لە خێمەی چالاکیەکەدا دروشمی 'پیلانگێڕییەکانی ٩ی تشرینی یەکەم کوشتن، فەرمان و هەڵوەشاندنەوەیە' هەڵدرا و لەماوەی چالاکییەکەدا کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانرا. هەزاران کەس سەردانی چالاکیەکەیان کرد. لە دوا رۆژی چالاکیەکەدا ڕاگەیاندراوی کۆتایی لە لایەن هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەرێوەبەریی دیموکراتیکی شەنگال، نایف شەمۆوە خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا پەیامی بەزکردنەوەی تێکۆشان لە دژی پلانگێڕێیکەن دراوە هاتوو:

'مانگی تشرینی یەکەم مانگی پیلانگێڕییە'

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ی سەر  ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا و هاتووە: "پیلانگێڕی دووەمیش لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا لە بەرامبەر ڕۆژئاوادا ئەنجامدرا. دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەو رۆژەدا هێرشی گرێ سپی و سەریکانیان کرد، لە بنەمادا بۆ تێکدانی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوابوو. وەک پیلانگێڕی سێهەم ڕێکەوتننامەی نێوان پەدەکە و عێراق و دەوڵەتی تورکدا بوو لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا بەم ڕێککەوتننامەیش ویستییان جارێکی دیکە شەنگال ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی بکەنەوە." ئەوەشخراوەتەڕوو، وێڕای ئەوەی هەرسێ پیلانگێڕییەکە زیانێکی گەورەی بەگەل گەیاندووە، بەڵام بە بەرخۆدانەکانی سەرۆک ئاپۆ ئەو پیلانگێڕییانە نەگەشتن بە ئەنجامی خۆیان. ئەمەش پیشاندەری ئەوەیە کە بە گەورەکردنی بەرخۆدان دەتوانرێت پیلانگێڕی بەتاڵبکرێتەوە.

لە درێژەی ڕاگەیاندراکەدا ڕێککەوتننامەی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ی نێوان پەدەکە-دەوڵەتی داگیرکەری تورک  و عێراق شەرمەزار کراوە و ئاماژە بەوەدرا لە کاتێکدا حکومەتی عێراقی ناتوانێت پارێزگاری لە خۆی بکات، چۆن دەتوانێ پارێزگاری لە کۆمەڵگەی ئێزدی بکات.

'هەموو پیلانگێڕییەکان بە ئەندێشەی نەتەوەی دیموکراتیک پوچەڵدەکرێنەوە'

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی پاراستنی خۆمان لە کەس نەخواستووە، وانەی مێژوویە؛ هەموو کەسێک پێویستە خودی خۆی پارێزگاری لە خۆی بکات و دەڵێت: "لە دوای ڕێککەوتننامەکانی ٢٠٢٤ی نێوان پەدەکە-دەوڵەتی تورک و عێراقدا بڕیاری داخستنی پادێ درا. ئەمەش پیشاندەری ئەوەی نە فەرمانەکان نە پیلانگێڕییەکان هێشتا بە تەواوی کۆتایی ناهاتووە. دەتوانین بە فکری نەتەوەی دیموکراتیک هەم پیلانگێڕییەکان بەتاڵ بکەینەوە و هەمیش هیوای یەکێتی و هاوپەیمانێتی نێوان گەلان دامەزرێنین و خۆمان و وڵاتمان بپاریزین."