خەڵکی شەنگال لە بەرامبەر بارەگاکانی ئاسایشی ئێزدخان لە بەرخوداندایە
خەڵکی شەنگال لە بەرامبەر ناوەندی ئاسایشی شەنگال، خانەسۆر و سنونێ لە بەرخودان دان.
خەڵکی شەنگال لە بەرامبەر ناوەندی ئاسایشی شەنگال، خانەسۆر و سنونێ لە بەرخودان دان.
ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی شەنگال دوێنێ داوای لە خەڵکی شەنگال کردبوو، کە لە ١ی کانوونی یەکەمەوە لە بەردەم بارەگاکانی ئاسایش کۆ ببنەوە.
خەڵکی شەنگالیش دوێنی شەو لە بەردەم ناوەندەکانی ئاسایش کۆبوونەوە و لە دژی رێککەوتنی نێوان بەغدا – هەولێر لە دژی شەنگال دەستیان بە بەرخودان کرد.
شەنگالییەکان لە نیوەشەوەوە روویان کردووەتە ناوەندەکانی ئاسایش و لە بەردەم ناوەندەکانی ئاسایشی ئێزدخان لە شەنگال، سنونێ و خانەسۆر لە دژی بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ گرتنی ئاسایش، رایانگەیاند، ئەوان پشت و پەنای ئاسایشی خۆیانن و پشتگیری لە ئاسایشی خۆیان دەکەن.
هاووڵاتییان شەنگال تاوەکو ئیستا بەردەوامن لە بەرخودانەکەیان لە بەردەم ناوەندەکانی ئاسایشی ئێزدخان لە شەنگال و دەورووبەریدا.
ژ.ت