کەجەکە: پێویستە هەمووان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستیان هەبێت!
هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکی لە دژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەتوندی شەرمەزار کرد و داوای لە هەموو لایەک کرد هەڵوێست نیشان بدەن.
هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکی لە دژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەتوندی شەرمەزار کرد و داوای لە هەموو لایەک کرد هەڵوێست نیشان بدەن.
ڕاگەیاندراوەکەی هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەری (کەجەکە) بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
"دەوڵەتی داگیرکەر و مرۆڤکوژی تورک جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، گەل و هێزەکانی بەرگری بوونە ئامانجی هێرشەکان، ماڵ و ئۆتۆمبێل و تیمە پزیشکییەکان لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بە ئامانج گیران. لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ٤ کەس لە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک شەهید بوون و ١٢ کەسیش بریندار بوون. ئێمە بە توندی ئەم کۆمەڵکوژییەی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین و داوا لە هەموو لایەک دەکەین ئەم هێرشانە شەرمەزار بکەن و بەرامبەر هێرشەکان هەڵوێستیان هەبێت.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدا دەستی پێکردووە کە هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەچێت. ماوەیەکە تەیب ئەردۆغان سەرۆکی فاشیست و وتەبێژی دەوڵەتی تورک دەڵێت ڕێگە نادەین هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و ڕێگری لێدەکەن. دواتر ئەم کۆمەڵکوژییە ئەنجامدرا. بەم هێرشانە جارێکی تر ڕوون بووەوە کە تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی فاشیستی دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپە دژی گەلانی سوریان کە دەیانەوێت برینەکانیان ساڕێژ بکەن و دەست بە ئاوەدانکردنەوەی ژیانی خۆیان بکەن و بەرەو سیستەمێکی دیموکراتیک هەنگاو بنێن، هێرشەکان دژ بەم هەنگاوانە ئەنجامدراون. ئامانجی دەوڵەتی ئاکەپە – مەهەپە کە دوژمنی ڕەهای گەلی کوردە، لە شەڕ سوود وەردەگرێت و هەوڵ دەدات شەڕ قووڵتر و فراوانتر بکاتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. مەبەستی سەرەکەی دەوڵەتی تورک درێژەدان بە سیاسەتی کۆمەڵکوژی کوردە بە هێرشەکانی. هەموو ئەو هێرشانەی دژی ڕۆژئاوا لە بازنەی ئەم عەقڵییەت و سیاسەتەدا بەڕێوە دەچێت.
تەیب ئەردۆغان و دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپە، کە بە دانانی قەیومەکان لە باکوور کوردستان، ئیرادەی گەلی کوردیان دەستبەسەر کردبوو، لەسەر ئەو بنەمایە دەیانەوێت ئیرادەی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا بشکیین و لەو چوارچێوەیەشدا هێرش دەکەن. چونکە تەیب ئەردۆغان و حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە لە هەموو شوێنێک، لە ڕۆژهەلات و ڕۆژئاوا و باشور و باکوری کوردستان، دوژمنی گەلی کوردە. ئەم هێرشانە جارێکی تر سەڵمێنەری ئەوەیە. پێویستە هێزە وڵاتپارێزەکانی کوردستان لە دژی ئەم کۆمەڵکوژی و عەقڵیەتی کۆمەڵکوژییە و سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک دەست لە دەستی یەک، یەکبگرن و بە ئاشکراکردنی هاوکاری و خیانەت بەرخۆدان وتێکۆشان دەست پێبکەن. هەموو گەلانی سوریا بە تایبەت گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەبێ لە دژی داگیرکاری و هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک و حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە بە ڕێنمایی ژیانی یەکسان و هاوبەش تێکۆشان بکەن. هەروەها پێویستە گەلانی ستەملێکراوی جیهان و هێزەکانی دیموکراسی زیاتر پشتیوانی گەل و شۆڕشی ڕۆژئاوا بکەن. داوا لە هەمووان دەکەین لەسەر ئەم بنەمایە هەستیار بن و بە شێوەیەکی دروست و بەرپرسیارانە بەرامبەر هێرشەکان هەوڵوێست و کاردانەوە نیشان بدەن."