له راگهیهنراوێكدا كۆمیتهی ناوهندی كۆمهڵه – رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران هێرش و ئۆپراسیۆنه داگیركارییهكانی سوپای توركی داگیركهری بۆ سهر ههرێمهكانی پاراستنی مێدیا شهرمهزار كردووه.
كۆمهڵه راشیگهیاندووه، " بەرگری کردن لە خەڵکی کوردستان لە بەرانبەر دەستدرێژییە چەکدارییەکانی تورکیە، دژایەتی لەگەڵ داگیرکردنی ڕۆژئاوا و هەرێمی کوردوستان، نائەمن کردنی شوێنی کار و ژیانی خەڵک و ئاگرتێبەردانی ژینگە، ئەرکێکی ئینسانییە. بەرگری لە خەباتی خەڵکی کوردوستان، بەرگرییە لە ئازادی و کەرامەتی مرۆڤ و دژایەتییە لەگەڵ سەرکوت و دەستدرێژی و داگیرکاری چەکدارانە".
راشیگهیاندووه: "لە بارودۆخێکدا دەوڵەتی تورکییە، هاوڕێیەتی یان بێدەنگی ئامریکا و یەکیەتی ئوروپای دەست خستووە، خەڵکی کوردوستان و هێزە چەپ و پێشکەوتن خوازەکان لە ئاستی ناوچە و جیهاندا تەنیا هێزگەلێکن کە بۆ تێکشکاندنی دەسدرێژییە چەکدارییەکانی ئەرتەشی تورکییە بوونیان هەیە".
دهقی راگهیهنراوهكه
ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بۆ مەحکوم کردنی دەسدرێژی و هێرشی ئەرتەشی تورکییە بۆ سەر هەرێمی کوردوستان
جارێکی تر ڕژیمی دواکەوتو و سەرکوتگەری تورکیە بە بیانوی هێرش کردنە سەر مەقەڕات و شوێنی جێگیر بوونی پارتی کرێکارانی کوردوستان (PKK) لە زنجیرە کێوەکانی قەندیل هەڵکەوتوو لە باکوری هەرێمی کوردوستان، بە هێزی ئاسمانی و زەوینی هێرشێکی بەربڵاوی بۆ سەر ئەم ناوچەیە دەس پێ کردووە. ئەرتەشی تورکییە بوەتە هۆی گیان لە دەس دان و بریندار بوونی ژمارەیێک لە خەڵکی ناوچە، لە ناو بردنی ژینگە و سروشت و ژیانی گیان لەبەرانی ناو سروشت و هەروەها تێدا چونی مەڕ و ماڵاتی خەڵک. لە ئاکامی ئەم هێرشانە دارستانەکانی ناوچەکە ئاگریان تێ بەر بووە و دەسوتێن و و زەرەر و زیانی ماڵی زۆر لە خەڵکی ناوچەکە کەوتووە، کە بە تایبەت لەم وەرزەدا ژیانی خۆیان لە ڕێگای سروشتەوە دابین دەکەن. لەم ڕۆژانەی دواییدا ئەرتەشی تورکییە هاوکات هێرشی ئاسمانی کردوەتە سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی (PYD) لە ڕۆژئاوای کوردوستان و هێزە بەکرێگیراوەکانی خۆی بۆ داگیر کردنی چەن بەشێکی دیکەی ناوچەکە ئامادە دەکات.
حکومەتی داگیرکەری تورکییە بار و دۆخی قەیراناوی نێونەتەوەیی و شەڕی ئۆکراین بە کار دێنێت و سەرنج دان بەوەی کە گشت چاوەکان بۆ شەڕی ئۆکراین دەڕوانن، بە بێ دەنگی یان ڕێک کەوتن لەگەڵ ئامریکا، هێرشی چەکداری نوێ خۆی بۆ سەر هەرێمی کوردوستان دەس پێ کردووە.
بۆ کەس شاراوە نییە کە ئەم هێرشەش وەکوو دەسدرێژییەکانی ڕابردووی دەوڵەتی تورکییە بۆ سەر ئەم ناوچەیە، ئامانجی سیاسی بەربڵاوتری و واوەتری لە بوونی هێزەکانی (پ.ک.ک)ی لە بەر چاو گرتووە. بە هەر ئەندازەیێک بارودۆخی عێراق ناسەقامگیر تر بێت، بە هەر ڕادەیێک دەوڵەتی ناوەندی عێراق لاواز تر بێت، دەوڵەتی ئەردۆغان زۆرتر وەسوەسە ئەبێت تا جێگا پای خۆی لە بەشەکانی باکوری عێراق هەتا دەس بە سەردا گرتنی بیرە نەوتەکانی ناوچەکە و تا تەزمینی هەناردە کردنی نەوت و گازەکەی لە ڕێگای تورکییەوە، مەحکەم تر بکات.
لەم ناوەدا دەوڵەتەکانی دەسەڵات دار لە تورکییە و ئێران لە هەمان کات دا کە هەرکامەیان ها بە شوێن بەرژەوەندی تایبەتی خۆی دا لە عێراق، هەر لەو کاتەش دا دوو ئامانجی هاوبەش یان هەیە:
یەکەم نیشان دانی چنگ و ددانی خوێناوی خۆیان بە خەڵکی کوردوستان بە ئامانجی تێدا بردنی هەر جۆرە هیوایێک بە ڕزگاری لە ستەمی نەتەوایەتی لە تواو بەشەکانی کوردوستاندا.
دووهەم؛ دەستێوەردان لە چارەنوسی سیاسی داهاتوی عێراق لە ڕێگای پەیدا کردنی جێگە پایێک لە ناوچەکەدا. ئەگەر کۆماری ئیسلامی بە کەڵک وەرگرتن لە هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەم ئامانجەی جێ بە جێ دەکات، دەوڵەتی تورکییە بە داگیرکاری ڕاستەوخۆ دەیهەوێت هەر ئەو ئامانجەی بپێکێت. بەڵام سەرەڕای ئەم کردەوانەی دەسدرێژی کارانەی داگیرکەران، لێکدانەوەیکی عەینی لە بارودۆخی ئێستا نیشان دەدات کە هەر چوار دەوڵەتی سەرکوتگەری خەڵکی کوردوستان لە ئێران و عێراق و تورکییە و سوریە، بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ ٣ دەیەی ڕابردوو، لە لاوازترین بارودۆخی خۆیان دان. ئەردۆغان و حیزبی دەسەڵاتدار لە تورکییە لەگەڵ ناکامی یەک لە دوای یەک بەرەو ڕوو بوون. بارودۆخی ناوخۆی تورکییە، قەیرانی ئابوری و داڕمانی بەهای لیرەی ئەم وڵاتە، بەربڵاوتر بوونی هەژاری و بێکاری، دژایەتی ڕۆژ بە دوای ڕۆژ زیاتر لەگەل سەرەڕۆیی تاکەکەسی و ناکامییە ناوچەییەکانی ئەردۆغان، ڕژیمی تورکیەی بردوەتە بار و دۆخێکی شکێنەر.
کۆماری ئیسلامی ئێران توشی قەیرانگەلێکی تاقەت پڕۆکێن کردووە و هیچ پیلانێکیشی بۆ چونە دەرەوە لێیان نییە. شەوەی بەرپا بوونی شۆڕشێکی تر کە زەمینەکانی ئامادەیە، خەوینی لە چاوی سەرابی ئەم ڕژیمە زڕاندووە.
دەستە و تاقمی زاڵ بە سەر عێراق نوقمی گەندەڵی و دەستە و تاقمی قەومی و ئایینین، بە بوونی خەڵکێکی بە توندی ناڕازی و وەڕەز، هیچ ئاسۆیێکی ڕونیان بۆدەرباز بوون لەم بارودۆخە نییە و ئەمڕۆ بۆ بەیانی ژیانی خۆیان درێژە پێ دەدەن.
دەوڵەتی بەشار ئەسەد هەتا ئێستاش هێشتا بە سەر یەک لە سێ خاکی ئەم وڵاتەدا زاڵ نییە و چارەنوسی بەستراوە بە مەعاملە و ڕێک کەوتنی سبەینێ وڵاتانی زل هێزەوە. لە هەمان کاتدا لە ڕۆژئاوای کوردوستان دەستکەوتی کۆمەڵایەتی بەنرخ دەستەبەر بوون کە بە ئاسانی وەرناگیرێنەوە و لە جێگەی خۆی دا ڕژیمی دەسەڵات داری دەمشق دەخەنە ژێر زەختی خۆیانەوە.
سەرجەم ئەمانە باس لە فاکتۆرگەلێکی ڕوون و هیوابەخش دەکەن کە لە بەرژەوەندی خەڵکی ماف خواز و خەباتکاری گشت بەشەکانی کوردوستان دان. بەڵام سەرەڕای ئەمانە، نابێت مەترسی دەوڵەتانی لە سەرەولێژی داڕوخان لە بیر بکەین.
مەترسی دەست تێوەردانی دەوڵەتانی ئێران و تورکییە لە بابەتەکانی پێوەندی دار بە چارەنوسی خەڵکی هەموو بەشەکانی کوردوستان، مەترسی نزیک بوونەوە و ڕێک کەوتنی دەوڵەتی ئامریکا لەگەل ئەم ڕژیمە دواکەوتوانە بۆ بەرژەوەندی خۆ.، گشت ئەمانە لەو مەترسیانەن کە خەڵکی هەمو بەشەکانی کوردوستان دەبێت وشیارانە و بە وریایی و زانیاری و یەکگرتووییەوە لەگەڵیان ڕووبەڕوو بن.
بەرگری کردن لە خەڵکی کوردوستان لە بەرانبەر دەستدرێژییە چەکدارییەکانی تورکیە، دژایەتی لەگەڵ داگیرکردنی ڕۆژئاوا و هەرێمی کوردوستان، نائەمن کردنی شوێنی کار و ژیانی خەڵک و ئاگرتێبەردانی ژینگە، ئەرکێکی ئینسانییە. بەرگری لە خەباتی خەڵکی کوردوستان، بەرگرییە لە ئازادی و کەرامەتی مرۆڤ و دژایەتییە لەگەڵ سەرکوت و دەستدرێژی و داگیرکاری چەکدارانە. لە بارودۆخێکدا دەوڵەتی تورکییە، هاوڕێیەتی یان بێدەنگی ئامریکا و یەکیەتی ئوروپای دەست خستووە، خەڵکی کوردوستان و هێزە چەپ و پێشکەوتن خوازەکان لە ئاستی ناوچە و جیهاندا تەنیا هێزگەلێکن کە بۆ تێکشکاندنی دەسدرێژییە چەکدارییەکانی ئەرتەشی تورکییە بونیان هەیە.
کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە هێرشی وەحشیانەی ئەرتەشی تورکییە بۆ سەر هەرێمی کوردوستان بە توندی مەحکوم دەکات و هاودەنگ لەگەڵ گشت خەڵکی ئازادیخوازی ناوچە، خوازیاری کۆتایی هاتنی دەسدرێژییەکانی دەوڵەتی ئەردۆغان و حیزبەکەی لە دژی خەڵکی کوردوستانن.
کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە
ڕێکخراوی کوردوستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
ڕێکەوتی ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠١
هـ . ب