کۆمەڵکوژی بنەماڵەی شەنیاشار: ٩ کەس دەستگیرکران
٩ لەو کەسانەی ناویان لە کۆمەڵکوژی بنەماڵەی شەنیاشاردا هاتبوو دەستگیرکران.
٩ لەو کەسانەی ناویان لە کۆمەڵکوژی بنەماڵەی شەنیاشاردا هاتبوو دەستگیرکران.
٩ لەو کەس لەوانە برای پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدز بە ناوی جەلال یەڵدز، برازاکانی بە ناوی عوسمان شاه یەڵدز و عوسمان یەڵدز کە سێ کەسیان لە بنەمالەی شەنیاشار کوشتبوو و دوو کەسیشیان بریندارکردبوو دەستگیرکران، ئەمەش دوای ئەوەی بنەماڵەکە ماوەی ٤١٠ رۆژ لەبەردەم دادگای رحا ئێشکگری دادپەروەری دەکەن.
زانرا کە لە چوارجێوەی لێپرسینەوەیەکدا کە بڕیاری نەهێنی لەبارەوە دراوە ئەو کەسانە دەستگیرکراون، کە ناویان لە کۆمەڵکوژییەکەدا هاتووە.
ئەو ٩ کەسە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی رحا راگیراون، دوای وەرگرتنی وتەکانیان پێشبینی دەکرێت رەوانەی دادگا بکرێن. زانرا کە لە لێپرسینەوەکەدا ناوی ٤٣ کەس هاتووە.
هـ . ب