كۆنفرانسی جیهانی هەورامان دەبەسترێت

بەگوێرەی زانیاریەكان، بڕیار وایە لەمانگی تەمموزدا زانكۆی رازی كرماشان یەكەمین كۆنفرانسی جیهانی هەورامان ببەستێت.

مامۆستایەكی ئەو زانكۆیەش لەسەر مافی  ژنان رایگەیاندوە؛ هەورامان ژینگەیەكی تەندرۆستە لەبواری كۆمەڵایەتیەوە و ئەمەش دەبێت، ببێتە مۆدێلێك بۆ عێراق و وڵاتانی ناوچەكەش لەپێناو پارێزگاری لەمافی ژنان و كەمكردنەوەی توندوتیژی دژ بەژنان كە هەورامان لەم رووەوە پێشەنگە.

كۆنفرانسەكە لەژێر دروشمی"كەلەپوری جیهانی هەورامان و گەشەپێدانی بەردەوام"، گرنگی تۆماری جیهانی هەورامان لەلایەن رێكخراوی یۆنسكۆوە دەخاتە روو كە چۆن ئەم تۆمارە مێژووییە بكرێتە هۆكارێكی سەرەكی بۆ گەشەپێدانی هەورامان.

رۆژی شەممەی رابردوو پانێلێك بەدەستپێشخەری تۆماری جیهانی؛ كەلتور و گەشەپێدانی بەردەوام لەژێر ناونیشانی"دیبلۆماسییەت و پەیوەندی نێودەوڵەتی"بەرێوە چووە.

وا بڕیارە لەكۆنفرانسەكەدا توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەشداریەكی ئاكتیڤیان هەبێت.

ف.ق