کۆنگرەی ستار: ١٥ی تەباخ ڕۆژی ژیانەوەی گەلی کوردە
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ١٥ی تەباخەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە ١٥ی تەباخ زیندووکردنەوەی گەلی کوردە.
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ١٥ی تەباخەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە ١٥ی تەباخ زیندووکردنەوەی گەلی کوردە.
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار بەبۆنەی ٣٧مین ساڵیادی ١٥ی تەباخەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە پشتڕاستکراوەتەوە کە پاش چەندین ساڵ لە ١٥ی تەباخدا، گەلی کورد هوشیار بووەوە و وتی:
"١٥ی تەباخ دەکەوێتە ساڵی ٣٨مینەوە. ١٥ی تەباخ بۆ ئازادی و گێڕانەوەی باوەڕی گەلی کورد بوو، کە زوڵم و زۆردارییەکی زۆری بە دەستی داگیرکەرانی کوردستان بینی. ئەو هەنگاوە هۆشیارییەکی لەسەر ڕێگای ئازادی دروست کرد و زنجیری کۆیلایەتی و ستەمی شکاند. ڕۆژی زیندووبوونەوەی گەلی کوردە، بەتایبەتی دوای ڕاپەڕینەکانی پێشووی کورد کە سەرکردەکانی ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی بوونەوە.
١٥ی تەباخ بوو بۆ بوژاندنەوەی ویستی ئازاد و بەرهەڵستکار و بنیاتنانی مرۆڤێکی ئازاد. لە دژی هەڵمەتەکانی فاشیزمی تورک لە دژی گەلی کورد، ١٥ی تەباخ وەڵامێکی بەهێز بوو بۆ فاشیزم کە کوردانی ئازاد و خۆڕاگر گەڕاونەتەوە سەر ژیان. هەروەها وەڵامی ئەو قسەیەی تورکەکان بوو کە دەیانگوت، ناسنامەی کورد لەناوچووە و چیتر ناگەڕێتەوە.
ڕووناکی ١٥ی تەباخ کە بە بەرخۆدانی زیندانەکان و ئاگری جەستەی مەزڵوم دۆغان و رۆژۆی مردنی کەمال پیر و محەمەد خەیری دورموش و هەڤاڵەکانیان دەستیپێکرد و بەرەو چیا ئازادەکان بڵاوبووەوە، یەکەم تەقە بوو لە دڵی فاشیزمی تورک. گەلی کورد و دۆستە ئازادەکانیان لە دەوری فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوە و بوون بە فەلسەفەی ژیانی ئازاد بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە"
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار پیرۆزبایی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لە کەسایەتیی فەرماندەی شۆڕشگێڕی شەهید عەگید لە هەموو شەهیدانی ئازادی و گەلی کورد کرد."
ف.ق