کەنەکە: رۆژی لەدایکبوونی عیسا مەسیح و جەژنی کریسمەس پیرۆز بێت
کەنەکە جەژنی کریسمەسی لە جیهانی مەسیحی پیرۆزکرد و رایگەیاند، "هیوادارین ئەو رۆژە پیرۆزە ببێتە مایەی ئاشتی، ئارامی، خێر وخۆشی مرۆڤایەتی لەسەرتاسەری جیهان.
کەنەکە جەژنی کریسمەسی لە جیهانی مەسیحی پیرۆزکرد و رایگەیاند، "هیوادارین ئەو رۆژە پیرۆزە ببێتە مایەی ئاشتی، ئارامی، خێر وخۆشی مرۆڤایەتی لەسەرتاسەری جیهان.
دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) جەژنی کریمسی لە هەموو مەسیحیەکانی جیهان پیرۆز کرد.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی کەنەکە بەم جۆرەیە:
"رۆژی لەدایکبوونی عیسا مەسیح لە جیهانی مەسیحیدا رۆژێکی پیرۆزە و جەژنێکی سەرەکیە. بەو بۆنەوە ٢٥ی کانونی یەکەم وەک رۆژی لەدایکبوونی عەیسا مەسیح پیرۆز دەکرێت. رۆژانی پیرۆزی ئایینی، لە هەموو ئایینەکاندا پڕ بەهان، رێزلێگیراون. هەر ئایینێک، ئەو رۆژە گرنگانەی خۆی بە جۆش و شایی و ئاهەنگگێڕانی گەورە لەناو خۆیاندا و لە پەرستگەکانیان پیرۆز دەکەن.
لە کوردستان رێژەیەکی زۆر لە دانیشتوانی باوەڕمەند بە عەیسا مەسیح و کتێبی پیرۆز ئینجیل نیشتەجێن و هاووڵاتیانی رێزلێگیراو و بەنرخن. نوێنەرانی مەسیحیەکان لە ناو کەنەکەشدا ئامادەییان هەیە.
لە سەرەتاوە ئایینی مەسیحیەت لە جوگرافیای کوردستانیش بڵاوبووەوە. جەژنی کریسمەس نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵە لە کوردستان پیرۆز دەکرێت و بووەتە جەژنێکی سەرەکی وڵاتەکەمان.
بە بۆنەی ئەو رۆژە پیرۆزەوە، کەنەکە بە تایبەتی کریسمەسی مەسیحیەکانی کوردستان و هەموو مەسیحیەکانی جیهان بە رێز و خۆشەویستیی بەرزەوە پیرۆز دەکات. هیواخوازین کە ئەو رۆژە پیرۆزە ببێتە مایەی ئاشتی، ئارامی، خێر و خۆشی بۆ مرۆڤایەتی لە هەموو شوێنێکی جیهان".