کۆنتەراکانی دەوڵەتی تورک زیندانییەکان دەڕفێنن و ئەشکەنجەیان دەکەن!

زیندانیانی زیندانی جۆری ئێف لە وان بۆ شوێنێکی نادیار دەبرێن و دوای ئەشکەنجەدان دەیانگەڕێننەوە بۆ قاوشەکان. زیندانییەکان لە ڕێگەی بنەماڵەکانیانەوە بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە کرد.

دوای ئاشکرابوونی ڕووداوەکانی خراپ مامەڵەکردن و ئەشکەنجەکردنی زیندانیان لە زیندانی جۆری تی لە وان، ئێستا زانیاری لەسەر ئەشکەنجەدانی زیندانیان لە دەرەوەی زیندان، لە زیندانی جۆری ئێف لە وان بڵاوکرایەوە و بووە رۆژەڤ.

بەڕێوبەرایەتی زیندان و پاسەوانانەکان دوای مانگرتن لە خواردن هەوڵ دەدەن تۆڵە لە زیندانیان بکەنەوە، بە پاساوی لێکۆڵینەوە  زیندانیان دەفڕێنن و ئەشکەنجەیان دەدەن.

لەم دواییانەدا، ئادەم ئۆزبەی دەستگیرکراو لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە قاوشەکەى خۆی رفێنرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا. ئۆزبەی بە سەختی ئەشکەنجە درابوو و بە ئەشکەنجەکراوی و پاش چەند کاتژمێرێک گەڕاێندرایەوە بۆ قاوشەکەى.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە زیندانەکەوە دەست کەوتوون، جگە لە ئۆزبەی، چەندین زیندانیی تریش لەلایەن هەمان تیمەوە ڕفێندراون و ئەشکەنجەدراون.

'هەڕەشە لە ژیانمان دەکرێت'

زیندانییەکان لە کۆتایی هەفتەدا بە تەلەفۆن بە خانەوادەکانیانیان راگەیاند، دوای چالاکیی مانگرتن لە خواردن گوشار و زۆردارییەکان زیاتر بوون و لە نیوەشەودا هەڵدەکوتنە سەر قاوشەکان و هەڤاڵەکانمان لە قاوشەکانیان دەڕفێنن.

زیندانییەکان ڕایانگەیاند، زیندانییەک بە ناوی ئادەم ئۆزبەی لە قاوشەکەى ڕفێندراوە و وتیان "ئادەم ئۆزبەی لەناو زیندانییەکاندا ڕفێندراوە. چەند زیندانییەک ئەشکەنجە دەدرێن. پشکنین و لێکۆڵینەوە زیادی کردووە و ئەشکەنجەکان قورسکراون. هەڕەشە لە ژیانمان دەکەن. ئێمە دەمانەوێت ئەمە لە چاپەمەنی و راگەیاندنەکاندا بڵاوبکرێتەوە. پێویستە ڕای گشتی ئەمە بزانێت. ئێمە نابن بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بە پاساوی لێکۆڵینەوە ئێمە دەبەن بۆ شوێنێکی نادیار و گوشار دەخەنە سەرمان و ئەشکەنجەمان دەکەن. هەڤاڵە  ڕفێندراوەکانمان لەکاتی گەڕانەوەدا شوێنەواری ئەشکەنجە بە سەر جەستەیانەوە بوو. ئەشکەنجە ئەنجام دەدرێت و ئێمە لە لای داواکاری گشتی سکاڵامان لە دژی پاسەوانەکان و بەڕێوەبەرانی زیندانەکە تۆمار کردووە".

'نە ئێمە و نە ئەوانیش، بێدەنگ نابین'

کەسوکاری زیندانییەکان لەوبارەیەوە رایانگەیاند، "هەموو زیندانییەکان بە بێ تاوان راگیراون و زیندانیکراون. ئەو هێرشانە لە دژی گەلی کورد ئەنجام دەدرێت. هەموویان لەوێ ئەشکەنجە دراون. نە ئەوان و نە ئێمە، هەرگیز بێدەنگ نابین. ئێمە بێدەنگ نابین. گەلی سەربەرز و شکۆمەندی کورد لە بەرامبەر ئەو ئەشکەنجەیە بێدەنگ نابێت. لەڕووی یاساییەوە ئێمە واز لەم ڕووداوە ناهێنین. دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵیان چاوپێکەوتنمان ئەنجامدا، سکاڵاکانمان تۆمار دەکەین".

ژ.ت